وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له ڕێی سه‌رۆك بارزانییەوە ستاییشی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كرد

هەولێر-KDP.info- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا بۆ (سەرۆک بارزانی)، ستاییشی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كرد و رایگه‌یاند، ئه‌ڵمانیا وه‌ك رابردوو ئاماده‌یه بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان پشتیوانی له هه‌رێمی كوردستان بكات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا(فرانك ڤاڵته‌ر شتانمایه‌ر) له رێی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان(مەسعوود بارزانی)ـیەوە كرد.
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا ڕه‌وشی ئه‌منی و سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و شه‌ڕی دژی تیرۆریستان خرایه به‌ر باس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ستاییشی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كرد و رایگه‌یاند، ئه‌ڵمانیا وه‌ك رابردوو ئاماده‌یه بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان پشتیوانی له هه‌رێمی كوردستان بكات.
له به‌رامبه‌ردا (سه‌رۆك بارزانی) سوپاسی گه‌ل و حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیای كرد و ته‌ئكیدی كرده‌وه كه تێكشكاندنی یه‌كجاره‌كی ئه‌و تیرۆریستانه، پێویستی به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.




