٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی: ڕێککەوتنی دهۆک، مێژوویی و گەورەیە.. سڵاو لە خۆڕاگری و قارەمانەتیی کۆبانی

سەرچاوە: KDP.info
سەرۆک بارزانی

دهۆک-KDP.info-  سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی) دەڵێ، "ئەم ڕێککەوتنەی دهۆک، گەورە و پڕبەهایە و مێژووییە"، ڕایشیگەیاند "سڵاو لە خۆڕاگری و قارەمانەتیی کۆبانی، سەرکەوتنی گەلی کوردیش لە هەر شوێنێک سەرکەوتنی گەلی کوردە. ئێمە بەوەی لە دەستمان بێ، پشتیوان و هاوکارتانین."
پاش ڕێککەوتنی نێوان هەردوو ئەنجوومەنەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، (سەرۆک بارزانی) پیرۆزبایی لە گەلی کورد کرد بۆ ئەو دەستکەوتە مێژووییە و گەورە و گرینگەی کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی دهۆک بە دەست هاتووە.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان هەردوو ئەنجوومەندا کە بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی) واژۆ کرا، ڕایگەیاند، "ئەم ڕێککەوتنەی دهۆکی نێوان لایەنەکانی ڕٶژئاوای کوردستان، کە وەک بەردەوامیی ڕێککەوتنی یەک و دووی نێوان هەردوو ئەنجوومەنە لە هەولێر، (سەرۆک بارزانی) بە دەستکەوتێکی گەورە و مێژوویی وەسفی کرد و، ڕایشیگەیاند، بە ئەوەی لە دەستمان بێ پشتیوانیتان دەکەین."
(سەرۆک بارزانی) هەر لەو کۆبوونەوەیەی هەردوو ئەنجوومەندا، پیرۆزبایی لە تەواوی گەلی کورد کردووە و ڕایگەیاند "سڵاو لە خۆڕاگری و قارەمانەتیی کۆبانی، سەرکەوتنی گەلی کوردیش لە هەر شوێنێک سەرکەوتنی گەلی کوردە."
(سەرۆک بارزانی) هاوکات ڕایگەیاند، "ئەو ڕێککەوتنە وەڵامێک بوو بۆ دوژمنانی گەلی کورد کە، نەیاندەویست کورد یەکڕیز و یەکهەڵوێست بێ و هەمیشە خواستی ئەوەیان هەبووە نێو ماڵی کورد ئاڵۆز و پشێوو بێ."

هەواڵی پەیوەندیدار