٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

بارزانی و جۆن کێری، چۆنیەتیی یارمەتیدانی كۆبانییان خستە بەر باس

سەرچاوە: KDP.info
دیداری پێشووتری سەرۆک بارزانی و جۆن کێری. هەولێر

هەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ هەینی، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا(جۆن کێری)، چۆنییەتیی یارمەتیدانی كۆبانییان خستووەتە بەر باس.
ئەمڕۆ هەینی 10ـی 10ـی 2014 لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆكی هەرێمی كوردستان(مەسعوود بارزانی) و وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا(جۆن كێری)-دا، بیروڕا لەبارەی هەڕەشەكانی تیرۆریستان بۆ سەر ڕۆژئاوا و هەروەها هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر كۆبانی و چۆنییەتیی یارمەتیدانی كۆبانی و پاراستنی لە هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش ئاڵوگۆڕ كرا.
هەر لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لە بەردەوامیی هاوپەیمانێتیی نێوان ئەمەریكا و كوردستان لە شەڕی دژی تیرۆر كرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار