٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

شێخی هۆزی شەممەر بە بایەخەوە لە ئازادکردنی ڕەبیعە دەڕوانێ.. لەگەڵ سەرۆک بارزانیدا کۆ بووەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  لە دیدارێکیاندا، شێخ (عەبدوڵڵا حمێدی عەجیل ئەلیاوەر) شێخی هۆزی شەممەر، دەستخۆشی و پیرۆزبایی لە (سەرۆك بارزانی) كرد بۆ ڕزگاركردنی ڕەبیعە و چەندین گوند و ناوچەیەكی بەرفراوانی ئەم دەڤەرە و سوپاسی قارەمانەتیی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانیشی كرد لە تێكشكاندن و دەرپەڕاندنی تیرۆریستانی داعش لە میحوەری ڕەبیعە.

ئەمڕۆ سێشەممە (مەسعوود بارزانی) پێشوازی لە شێخ (عەبدوڵڵا حمێدی عەجیل ئەلیاوەر) شێخی هۆزی شەممەر و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەری ڕۆژئاوای دیجلە خرایە بەر باس و شێخی هۆزی شەمەر دەستخۆشی و پیرۆزبایی لە (سەرۆك بارزانی) كرد بۆ ڕزگاركردنی ڕەبیعە و چەندین گوند و ناوچەیەكی بەرفراوانی ئەم دەڤەرە و سوپاسی قارەمانەتیی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانیشی كرد لە تێكشكاندن و دەرپەڕاندنی تیرۆریستانی داعش لە میحوەری ڕەبیعە.
هەر لەم دیدارەدا  هەردوولا جەختیان لە پەیوەندیی مێژوویی نێوان پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی ناوچەكە كردەوە و (سەرۆك بارزانی) ئەوەی خستەڕوو كە تیرۆر و كردەوە قێزەوەنەكانی تیرۆریستان ناتوانێ پەیوەندیی نێوان پێكهاتەكانی ناوچەكە تێك بدات.
لە بەشێكی دیكەی ئەم دانیشتنەدا جەخت لەوە كرایەوە كە پێویستە كاری هاوبەش بەردەوام بێت بۆ ڕزگاركردنی هەموو ناوچەكە لە دەستی تیرۆریستانی داعش و ئەوەیش دووپات كرایەوە كە پێویستە خەڵكی ناوچەكە ئەركی بەڕێوەبردنی دەڤەرەكەیان بگرنە ئەستۆ.
 

هەواڵی پەیوەندیدار