٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جڤان نموونەی بەرجەستەی مێرمنداڵانی ڕفێنراوە.. پەیەدە، بە زۆر مەشقیان پێ دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژئاوای کوردستان-KDP.info-  بەپێی هەواڵێکی تۆڕی هەواڵی نەورۆزی نزیک لە یەپەگە، چەکدارانی پارتیی یەکیەتیی دیموکرات(پەیەدە)، مێرمنداڵێکی 13 ساڵانی خەڵکی قامشلۆیان ڕفاندووە و 45 ڕۆژ لە سەربازگەیەکی مەشقکردنیاندا کە ڕاستەوخۆ پەکەکە سەرپەرشتیی دەکات، دەیهێڵنەوە.

ئەو مێرمنداڵە 14 ساڵانەیە کە ناوی (جڤان حەسەن یووسف)-ە، لەدایکبووی ساڵی 2000-ی قامشلۆیە، لە 18-ی ئەم مانگە-ئاب- ون دەبێ و کاتێک کەسوکاری لێی دەکۆڵنەوە، زانیویانە کە چەکدارانی سەربە ئاساییشی پەیەدە، بە بیانوی تۆمارکردنی ناوی بە شێوەی زۆرەملێ بە ئۆتۆمێلێک دەیبەن و بەم شێوەیە زانیارییەکان دەیانگەیەنێتە ئەو سەربازگەیەی یەپەگە کە لە گوندی سەرانی نزیک ترپەسپییە.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی نەورۆز، کاتێک دایکی (جڤان) بۆ پرسینی هەواڵی کوڕەکەی دەچێتە ئەو سەربازگەیە، فەرماندەی سەربازگەکە کە کوردێکی تورکە، نکوڵیی لێ دەکا، بەڵام دایکە بە بیستنی هاواری منداڵەکەی کە لە ژوورێکی تەنیشتییەوەیەتی، ڕادەچڵەکێ و کاتێ خۆی دەگەیەنێتە ئەو ژوورە دەبینێ کە تۆقێنراوە و گۆشەگیریان کردووە.. پاش ئاشکرابوونی و دەرکەوتنی ڕاستیی ڕفاندنی، فەرماندەی سەربازگەکە بە دایکی مێرمێنداڵەکە دەڵێ، تا تەواوبوونی خولی مەشقپێکردنی، هیچ کەسێک بۆی نییە بیبینێت.
(جڤان)-ی 14 ساڵ قوتابییە و لە پۆلی شەشی تەواو کردووە و چووەتە پۆلی حەوت و بە دەست ئازاری هەناوییەوە دەناڵێنێت، دەبوایە بەو هۆیەوە نەشتەرگەریی بۆ کرابایە، بەڵام ئەو ئێستا لەبەردەم مەشقی زۆرەملێی باڵی سەربازیی پەیەدە، یەپەگەدایە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە هەمان سەربازگە، 60 تا 70 مێرمنداڵی تەمەن 13 بۆ 16 ساڵ لەژێر مەشقی بەزۆردان، ئەمەیش لە کاتێکدایە کە پەیەدە بڕیارێکی دەر کردووە بەوەی کە، چی دی منداڵان و کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ بە زۆر نەبرێنە سەربازگەکان و چەکیان پێ هەڵنەگرن، کەچی کەس نازانێ کە داخۆ، ئەم مێرمنداڵانە چ چارەنووسێک چاوەڕوانیانە و ئایا بوار دەدەن کەسوکاریان ببیننەوە.


زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار