ڕابەری کاکەییەکان دەڵێ، 5 ملیۆن کەسیان ئامادەن داکۆکی لە هاوباوەڕانیان بکەن.. (بابه حه‌یده‌ر و شاهه‌یاس)-یش لە بەردەم مه‌ترسیی ته‌قاندنه‌وەن

هه‌ولێر-KDP.info- كه‌سایه‌تییه كاكه‌ییه‌كان له‌و هێرشانه‌ی كه به‌رانبه‌ر مه‌زارگه و شوێنه پیرۆزه‌كانیان ده‌كرێن نیگه‌رانن و ئاماژه ده‌ده‌ن كه، چه‌ند شوێنێكی پیرۆزیان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌دان. (لیزا فەلەکەددین کاکەیی)-یش دەڵێت، (سه‌ید نه‌سره‌ددین) كه به ڕابه‌ری كاكه‌ییی ڕۆژهه‌ڵات ناسراوه، له‌گه‌ڵ 5 ملیۆن كاكه‌ییدا، هه‌ڵوێستی كوردانه‌یان نواندووە و ئاماده‌یی هاوكارییان ده‌ربڕیوه كه وه‌ك پێشمه‌رگه به‌رگری له‌و شوێنانه بكه‌ن و به فه‌رمی په‌یامیان پێ گه‌یشتووه.
چه‌كدارانی داعش هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی ته‌واوی مه‌زارگه پیرۆزه‌كانی كاكه‌ییه‌كان ده‌كه‌ن، له كاتێكدا هه‌فته‌ی ڕابردوو چه‌ند شوێنێكی پیرۆزی كاكه‌ییه‌كانیان ته‌قانده‌وه. پارێزه‌ر و كه‌سایه‌تیی كاكه‌یی (ئه‌یاد كاكه‌یی) بۆ KDP.info گوتی، "سنووری ئێمه‌ی كاكه‌یی هه‌ڵه‌بجه و خانه‌قین تا مووسڵ و كه‌ركووكه، بۆیه ده‌كه‌ونه ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و گه‌وره‌ترین خه‌ته‌ر له‌سه‌ر ئێمه‌یه، له كۆی 6 گوند 5 گوندی به ده‌ست داعشه‌وەن، بۆیه تاڵانكردنی ماڵی كاكه‌یی و ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زاره‌كان دروستكردنی ترسه له‌ناوماندا، داواكاریی ئێمه‌یش ڕوو له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه، چونكه دادگای نێوده‌وڵه‌تی له ئاست پێویستدا نییه، له هه‌مان كاتدا ئێمه ناتوانن سوود له یاساكانی عێراق وه‌ربگرین بۆ به‌جیهانیناساندنی ئه‌و تاوانه، ئێستایش ده‌بێت گوشار بخرێته سه‌ر UN و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌جیهانیناساندنی ئه‌و تاوانانه."
هاوکات كه‌سایه‌تیی كاكه‌یی له شاری هه‌ڵه‌بجه (ئه‌كبه‌ر هاواری) بۆ KDP.info ده‌ڵێت، "داواكارین له حكوومه‌تی هه‌رێم به هانای كاكه‌ییه‌كانه‌وه بچێت و ئه‌و شوێنانه بگرنه‌وه كه به ده‌ست داعشه‌وه‌ن و نزیكه‌ی 5 لادێن."
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه، له دوای ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌ی (بابه یادگار) مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌ی دیكه ده‌كرێت وه‌ك (بابه حه‌یده‌ر و شاهه‌یاس)، بۆیه داواكارین له حكوومه‌ت به زوویی ئه‌و شوێنانه كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه، چونكه مانه‌وه‌ی داعش مه‌ترسییه له‌و ناوچانه‌دا."
هاوكات كه‌سایه‌تیی كاكه‌یی (لیزا فه‌له‌كه‌ددین) بۆ KDP.info گوتی، "له دواهێرشدا مه‌زارگه‌یه‌كی پیرۆزی كاكه‌یی له ده‌وروبه‌ری قه‌زای خه‌بات ته‌قێنراوه‌ته‌وه، كه به‌داخه‌وه ئه‌م مه‌زارگه‌یه پیرۆز بووه و مانگانه كاكه‌ییه‌كان سه‌ردانیان كردووه، بۆیه پاراستنی ئه‌و شوێنانه ئه‌ركی هه‌موو كوردستانییه‌كه، چونكه زۆر شوێنی دیكه هه‌ن مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌قاندنه‌وه‌یان هه‌یه، له‌وانه (بابه حه‌یده‌ر)، ئێستایش به خۆشحاڵییه‌وه گوندانی كاكه‌ییه‌كان چۆڵ نه‌كراون، چونكه هێزێكیان بۆ به‌رگریكردن له شوێنه‌كانیان پێك هێناوه، به‌ڵام 2 هه‌زار و 100 خێزانی كاكه‌یی له حه‌مدانییه ئاواره‌ی هه‌ولێر بوون و داوا ده‌كه‌ن كه به‌بێ جیاوازی هاوكاری بكرێن و شوێنێكیان بۆ دابین بكرێت."
گوتیشی، "له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا (سه‌ید نه‌سره‌ددین) كه به ڕابه‌ری كاكه‌ییی ڕۆژهه‌ڵات ناسراوه له‌گه‌ڵ 5 ملیۆن كاكه‌یی له كرماشان و ده‌وروبه‌ری، هه‌ڵوێستی كوردانه‌یان نواند و ئاماده‌یی هاوكارییان ده‌ربڕیوه كه وه‌ك پێشمه‌رگه به‌رگری له‌و شوێنانه بكه‌ن و به فه‌رمی په‌یاممان پێ گه‌یشتووه."
كارزان و به‌كر




