٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دڵشاد شەعبان: هەوڵ دەدەین نرخی بەنزین کەم بکەینەوە و کۆبۆنیش نەهێڵین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.INFO-  ئەندامێکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، چەند پرسیارێکیان ئاراستەی وەزیری سامانە سرووشتییەکان کردووە لەبارەی نەوت و بەنزین،  کە پێوەندییان بە نرخی بەنزینەوە هەیە و داوایشیان کردووە کۆبۆنیش نەمینێت.

ئەندامی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان(دڵشاد شەعبان) بە kdp.infoی راگەیاند: "داوامان کردبوو وەزیری سامانە سرووشتییەکان بێتە پەرلەمان، بەڵام ئەو داوای کرد ئێمە بچین بۆ وەزارەت، هەڵبەت وەزیری سامانە سرووشتییەکان مافی خۆی بوو نەیەتە پەرلەمان، چونکە تا پشووی پەرلەمان تەواو نەبێت، پەرلەمان ناتوانێ بانگھێشتی ھیچ وەزیرێک بکات، یاخود دەبێ لە رێگەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانەوە بانگھێشت بکرێت، بۆیە دواجار بڕیارماندا لە ڕێی سەرۆکایەتیی پەرلەمانەوە چەند پرسیارێک ئاراستەی وەزیر بکەین."
(دڵشاد شەعبان) گوتیشی: "پێویستە وەزیری سامانە سرووشتییەکان تا 15رۆژی دیکە وەڵاممان بداتەوە و دوای کۆتاییھاتنی پشوویش، وەزیر بانگھێشتی لیژنەکەی خۆمان دەکەین و لەگەڵیدا کۆ دەبینەوە."
ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند، "لە یەکێ لە پرسیارەکان داوامان کردووە نرخی بەنزین ببێتەوە 500 دینار و کۆبۆنیش نەمینێت، بۆ ئەوەی دابەشکردنی بەنزین بەسەر هاووڵاتیاندا وەک پێشووتری لێ بکرێتەوە."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار