٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پرسی بەجێنۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی و مەسیحییەکان دەبرێتە پەرلەمانی ئەورووپا

سەرچاوە: KDP.info

بڕۆکسل-KDP.INFO-  نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکیەتیی ئەورووپا لە پەیوەندیدایە لە گەڵ لیستە جیاکانی ناو پەرلەمان تا لە دەستپێکی خولی تازەی پەرلەمان کە بڕیارە لە مانگی 9 دەست پێ بکات، زۆرینەی دەنگ بۆ ئەم مەبەستە کۆ بکاتەوە.
لە لێدوانێکیدا بۆ KDP.INFO، نوێنەری نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکیەتیی ئەورووپا(دلاوەر ئاژگەیی) رایگەیاند کە، نوێنەرایەتییەکەیان لە برۆکسێل، بە نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان بە نیازە پرسی کۆمەڵکوژژی کوردانی ئێزدی و هاووڵاتیانی کریستیان لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە بگەینێتە پەرلەمانی ئەورووپا و داوا بکات کە ئەم پرسە بە شێوەکی فەرمی وەکو جێنۆساید بناسێنرێت.
هەر بۆ ئەم مەبەستە نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکیەتیی ئەورووپا لە پەیوەندیدایە لە گەڵ لیستە جیاکانی ناو پەرلەمان تا لە دەستپێکی خولی تازەی پەرلەمان کە بڕیارە لە مانگی 9 دەست پێ بکات، زۆرینەی دەنگ بۆ ئەم مەبەستە کۆ بکاتەوە.
جێگەی ئاماژەپێدانە کە نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ لایەن و گرووپ و لیستە جیاکانی نێو پەرلەمانی ئەورووپادا هەیە و گەشبینە بە پشتگیریکردنی پەرلەمانی ئەورووپا بۆ ناساندی ئەم پرسە وەکو جێنۆساید.

 

هەواڵی پەیوەندیدار