ڕوونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە
__2014_08_20_h20m37s47__LB.jpg)
هەولێر-KDP.INFO- سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لێدوانێکی (ئەیاد عەللاوی) ڕەت دەکاتەوە کە، بە ناوی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە کە گوایە مەسەلەی کەرکووک و نەوتی پێکەوە گرێ داوە.
دەقی ڕوونکردنەوەکەی گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
"ڕۆژی 18ـی8ـی2014 ڕۆژنامەی الشرق الاوسط دیمانەیەکی لەگەڵ بەڕێز دکتۆر ئەیاد عەللاوی بڵاو کردۆتەوە و لەبەشیکیدا قسەیەک بە ناوی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە بڵاو کراوەتەوە کە مەسەلەی کەرکووک و نەوتی پێکەوە گرێ داوە، دواتریش هەندێ لە میدیاکان ئەو قسەیان بڵاو کردۆتەوە.
لێرەدا بە هەموو لایەکی ڕادەگەیەنین کە بەڕێز سەرۆک بارزانی نە پرسیاری لەوجۆرەی لێ کراوە و نە باسیشی لەگەڵ کراوە و نە قسەیەکی لەو شێوەیەی کردووە.
دکتۆر ئومێد سەباح
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
20ـی8ـی2014"




