٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەنگاریا لە هەوڵی هاوکاریکردنی حکوومەت و پێشمەرگەیە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  باڵیۆزی وڵاتی هەنگاریا لە عێراق(تەیبور ساتماری)، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، وڵاتەکەی نیازی وایە کۆتایی ئەمساڵ کۆنسووڵخانە لە هەولێر بکاتەوە و، جەختیشی کردەوە کە، لە هەوڵدان لە شەڕی دژبە تیرۆر، پشتیوانی لە پێشمەرگە و حکوومەتی هەرێم بکەن.
باڵیۆزی هەنگاریا بە KDP.INFO –ی ڕاگەیاند، "نیازمان وایە کۆتایی ئەمساڵ کۆنسووڵخانە لە هەرێمی کوردستان بکەیەنەوە، پێشتر هەندێ گرفتی تەکنیکی هەبوون لەبەردەم کردنەوەی کۆنسووڵخانەمان لە هەولێر، دەربارەی دامەزراندنی کۆنسووڵی گشتییش لە کوردستان قسەکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمدا کردووە."
(ساتماری) ڕوونی کردەوە، "حکوومەتی هەنگاریا بە نیگەرانییەوە لەو دۆخە تایبەتەی کە هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی دەڕوانێ کە لە شەڕی دژبە تیرۆریستاندا پێیدا ڕەت دەبێ، ئێمە هەوڵ دەدەین بۆ کۆتاییهاتن بەو قەیرانە، بە هاوکاریی مرۆیی کردەنی، پشتیوانی لە پێشمەرگە و حکوومەتی هەرێم بکەین."
زیاتر گوتی، "ئەو ژمارە زۆرەی مەسیحی و ئێزدی و عەرەبی سوننە و پێکهاتەکانی دی کە بە هۆی هەڕەشەی تیرۆر ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە، قورسایی زۆری خستووەتە سەر شانی حکوومەتی هەرێم و لەەبر ئەوە ئەرکمانە هاوکاریی مرۆیی پێشکەش بکەین."

مەزیەت عەبدو- زریان زیاد 
 

هەواڵی پەیوەندیدار