سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیا لە هەولێرە و لەگەڵ سەرۆک بارزانی و بەرپرسانی حکوومەتدا کۆ بووەتەوە

هەولێر-KDP.INFO- سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیا(ماتیۆ رێنزی) دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، گەیشتە فڕگەی نێودەوڵەتیی هەولێر و پاش پێشوازیکردنی لەلایەن سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان(نێچیرڤان بارزانی)-یەوە سەردانی كەمپی بەحرکەی کرد.
سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیا(ماتیۆ رێنزی) لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی) و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان(نێچێرڤان بارزانی) و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمدا کۆ بووەتەوە.




