٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەڵمانیایش ئامادەیە چەک بنێرێت

سەرچاوە: KDP.info
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا(فڕانک واڵتەر شتاینمایر)

هەولێر-KDP.INFO-  وەزیری دەرەوە و بەرگریی ئەڵمانیا(فڕانک واڵتەر شتاینمایر)، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، بەرلین ئامادەیە چەک بۆ هێزەکانی ثێشمەرگەی کوردستان بنێرێ کە دژبە ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی دەجەنگن.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هەروەها گوتی، پێداویستییە سەربازییەکان وەک(کڵاو و جلوبەرگی درع) هەر بە زوویی ڕەوانە دەکەن و بەرلین بە ناردنی چەکییش ڕازی بووە.

(شتاینمایر) هاوکات بە ڕۆژنامەنووسانی گوت، "دەتوانین وەها وێنای بکەین کە پێداویستیی زۆرتر و بە چەکیشەوە بنێرین. بەریتانیا، ئیتالیا و فەڕەنسا بڕیاریان دا کە چەک و پێداویستی نبێرن، ئێمەیش ئامادەین هەمان کار بکەین."

زیاتر گوتی، "هەموو ئەو شتانە خزمەت بە هاوکاری دەکات بۆ هێزەکانی پێشمەرگە تا بتوانێ بەرەوڕووی هێرشەکانی دەوڵتی ئیسلامی ببێتەوە."

 

زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار