هۆكارەكەی نادیارە.. كادیرێكی پارتی لە كەركووك تیرۆر كرا

كەركووك-kdp.info- شەوی رابردوو كادیرێكی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك - گەرمیانی پارتیی دیموكراتی كوردستان تیرۆر كرا و تاوەكو ئێستایش هۆكارەكەی دیار نییە.
بەرپرسی ئاساییشی كەركووك (فەرهاد حەمەعەلی) هەواڵەكەی بۆ kdp.info پشتڕاست كردەوە و گوتی، شەوی رابردوو سەعات12:30 كادیرێكی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك-گەرمیانی پارتیی دیموكراتی كوردستان بە ناوی (ئیبراهیم بێتەل) لە گەڕەكی كوردستان لە ماڵەكەی خۆیدا دەستڕێژی گوللەی لێ كراوە و گیانی لە دەست داوە.
(فەرهاد حەمەعەلی) ڕوونیشی كردەوە، تاوەكو ئێستا هۆكاری كوژرانەكەی دیار نییە و لێكۆڵینەوەیش لە ڕووداوەكە دەستی پێ كردووە.
بڵند ئیبراهیم




