٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زوممار.. بۆردوومانكردنی زەوینی و ئاسمانیی مۆڵگەكانی داعش بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

زوممار-KDP.INFO-  بەرپرسی ناوچەی دیجلەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە زوممار دەڵێت، لە دوێنێوە هێزی پێشمەرگە و فڕۆكە ئەمەریكاییەكان بۆردوومانی مۆڵگەكانی داعش لە میحوەری زوممار دەكەن و زیانێكی زۆریان پێ گەیاندوون.

 

بەرپرسی ناوچەی دیجلەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە زوممار(حەسەن خەلۆ) بە kdp.info-ی راگەیاند، لە ئێستادا تەواوی ناوچە ستراتیژییەكانی زوممار لە دەست هێزی پێشمەرگەدان و چەكدارانی داعش و لایەنگرانیان لەو ناوچەیە بە رێژەی 95% كەم بوونەتەوە و بەردەوام لە پاشەكشەدان.

بەپرسی ناوچەی دیجلەی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕوونیشی كردەوە، لە دوێنێوە لە ناوچەی زوممار هێزی پێشمەرگە و فڕۆكە جەنگییەكان بە بەردەوامی مۆڵگەكانی داعش بۆردوومان دەكەن و لەو ناوچەیەدا داعش سێ بارەگای سەرەكییان هەبوو، هەرسێكیان كراونەتە ئامانج.

(خەلۆ) زیاتر گوتی، لە ئێستادا لە ترسی هێرشی پێشمەرگە زۆر شوێن و تەنانەت ئاڵاكەی خۆیشیان بۆمبڕێژ كردووە.

ئەو هەروەها راشیگەیاند، ئەگەر هێزی پێشمەرگە هێرش بكات بە بێ شەڕ زوممار كۆنتڕۆڵ دەكات، چونكە ژمارەیان زۆر كەم بووە، بەڵام چاوەڕێی فەرمان دەكەن.

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار