پێشمەرگە ئەمیری داعشی لە تەلەعفەر و بەنداوی مووسڵی كوشت

مووسڵ-KDP.INFO- لە بەنداوی مووسڵ پێشمەرگە رووبەڕووی چەكدارانی تیرۆریستی داعش بوونەوە و ئەمیرێكیان كوشت كە سەرپەرشتیکاری تەلەعفەر و بەنداوی مووسڵ بووە.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14-ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ(سەعید مەموزینی) بەKDP.INFO ی ڕاگەیاند: "هێزەكانی پێشمەرگە لە بەنداوی مووسڵ لە رووبەڕووبونەوەیان لەگەڵ چەكدارانی تیرۆریستی داعش، توانییان ئەمیرێكی داعش بە ناوی (عەدنان كەرش) كە بە (ئەبوشوان) ناسرا بوو، خەڵكی قەزای تەلەعفەرە و ئەمیری بەنداوی مووسڵ و قەزای تەلەعفەر بووە و تەرمەكەیشی براوەتەوە تەلەعفەر.
(مەمموزینی) گوتیشی: "ماوەی چەند ڕۆژێكە تیرۆریستانی داعش لە شاری مووسڵ دوای ئەوەی چەكدارێكی زۆریان لێ كوژرا و شكستێكی زۆریان خوارد كە زیاتر لە 100 كوژراویان بە دەستی هێزەكانی پێشمەرگە هەبوو، لە بەنداوی مووسڵ و دەووروبەری لە ئێستادا ئۆتۆمبێل و كەلوپەلێكی زۆر بەرەو سووریا دەبەن."
(سەعید مەموزینی) زیاتر گوتی: "داعش لەناو شاری مووسڵ زۆر بێهیوا بوون، بەپێی زانیارییەكانمان ئەوان لای چەپی شاری مووسڵیشیان چۆڵ كردووە و بەرەو لای راست چوون.. ئەوان دەزانن پێشمەرگە هەمیشە بە دڵسۆزی و دلێرانە بەرگری دەكات و رووبەڕوویان دەبنەوە."
نەشوان بەرزنجی




