٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە کەرکووک 10کەس بوونە قوربانی

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.INFO-  بەڕێوبەری راگەیاندنی ئاساییشی کەرکووک ڕایگەیاند، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە،  لە ئاکامی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێندراودا دوو کەس شەھید بوون و ھەشتی دیکەیش بریندار بوون.
بەڕێوبەری راگەیاندنی ئاساییشی کەرکووک(فەرھاد حەمەعەلی) بە kdp.infoی راگەیاند: "سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە گەرەکی مەنسووری شاری کەرکووک، لە نزیک مزگەوتی ئەبرار، دوو بۆمبی چێندراو لە بەردەم ماڵی ئەفسەرێکی ھەواڵگریدا تەقینەوە، لە ئاکامدا دوو کەس شەھید بوون وھەشتی دیکەیش بریندار بوون."
(فەرھاد حەمەعەلی)گوتیشی: "قوربانییەکان ھاووڵاتی مەدەنی و پۆلیس بوون و یەکێک لە بریندارەکانیش کارمەندی ئاساییشە."
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار