٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا سبەی دێتە هەولێر و پەرلەمانەکەیشی پڕچەککردنی پێشمەرگە دەخاتە بەر باس

سەرچاوە: KDP.info
سەرۆکوەزيراني ئيتاليا(ماتيۆ ڕينتسي)، لەبەردەم پەرلەماني وڵاتەکەي قسە دەکات.

هەولێر-KDP.info-  پەرلەمانی ئیتالیا لە چۆنیەتیی پڕچەککردنی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکۆڵێتەوە و سبەی چوارشەممەیش، سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا(ماتیۆ ڕینتسی)، دەگاتە هەولێری پایەتەختی هەرێمی کوردستان.

گوتەبێژ بە ناوی سەرۆکوەزیرانی ئیتالیاوە ڕایگەیاند، سبەی چوارشەممە(ڕینتسی) سەردانی بەغدا دەکات و بەرلەوەی بگەڕێتەوە ڕۆما دەچێتە هەولێر.
سەردانی سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا لەکاتێکدایە کە پەرلەمانی وڵاتەکەی دەربارەی پێشکەشکردنی پێشنیازی حکوومەت بۆ دانی چەک بە هێزەکانی پێشمەرگە بۆ شەڕکردن بە ڕووی تیرۆر، کۆ دەبێتەوە.

ڕۆیتەرز- زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار