بەردەڕەش.. هاریكاری بەسەر ئاوارەكاندا دابەش كرا

بەردەڕەش-kdp.info- لە درێژەی كۆمەك و یارمەتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا بۆ ئاوارەكانی شنگال، زوممار و مووسڵ، لە لایەن پارێزگای دهۆكەوە كۆمەڵێك كەلوپەل و پێداویستی بەسەر ئاوارەكاندا دابەش كرا.
ئەمڕۆ پارێزگای دهۆك كۆمەڵێك كەلوپەل و پێداویستیی ژیانی رۆژانەی بەسەر ئەو ئاوارانەدا دابەش كرد كە لە شنگال و زوممار و ناوچەكانی مووسڵەوە ڕوویان لە پارێزگاكە كردووە و لە بەردەڕەش نیشتەجێ بوون.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامییەتی قەزای بەردەڕەش (حیكمەت مەولوود) بۆ kdp.info گوتی، لە درێژەی كۆمەك و یارمەتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا بۆ ئاوارەكان، ئەمڕۆ هاریكارییەكانی پارێزگای دهۆك بەسەر 157 خێزانی ئاوارەی پارێزگای مووسڵدا دابەش كرا، كە هاوكارییەكەیش بریتی بوو لە كەلوپەلی خواردن و پێداویستییەكانی دیكە.
ساڵح محەممەد تەیرۆ




