٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەرماندەیەكی پێشمەرگە: بەنداوی مووسڵ و شوێنە ستراتیژییەكانمان بە تەواوی كۆنتڕۆڵ كردوون

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-kdp.info- فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە دەڵێت، تەواوی بەنداوی مووسڵ و شوێنە ستراتیژییەكان لە ژێر كۆنتڕۆڵی هێزی پێشمەرگەدان و لە چەكدارانی داعش پاك كراونەتەوە.

فەرماندەی فەرماندەیی سپیلك لیوا (عەبدولڕەحمان كەورینی) بە kdp.info-ی رایگەیاند، بەنداوی مووسڵ و تەواوی شوێنە ستراتیژییەكان بە تەواوەتی كۆنتڕۆڵ كراون، بەڵام هەندێك شوێن بۆمبڕێژ كراون و لە ئێستادا تیمە ئەندازیارییەكان سەرقاڵی پووچەڵكردنەوەی ئەو بۆمبانەن.

(كەورینی) گوتیشی، لە ئێستادا هێزەكانی پێشمەرگە بەنداوی مووسڵ تا دەگاتە میحوەری ناوەران كە 30 گوند لە خۆ دەگرن، هەموویان كۆنترۆڵ كردوون.
ئەوەیشی خستە ڕوو كە، داعش تووشی شكەستێكی گەورە بووە و لە هەموو لایەكەوە بەرەو پارێزگای مووسڵ هەڵدێن، هەروەها ناتوانن بەرگری لە خۆیان بكەن و خۆیان لەناو ماڵ و مزگەوتەكاندا دەشارنەوە.

ئەو فەرماندەیە ڕوونیشی كردەوە، ئێستا لە تەواوی ناوچەكەدا هێزی پێشمەرگە سەنگەریان لێداوە و لە ئامادەباشیی تەواودان، هێزێكی زۆریش لە میحوەرەكە كۆ كراوەتەوە كە چەكی قورسیان پێیە و ورەیشیان زۆر بەرزە.
بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار