نێچیرڤان بارزانى و شاندێکی بەریتانیا، لەبارەی چۆنیەتیی پاراستنی ئێزدی و مەسیحییەکان کۆک بوون

هەولێر-KDP.INFO- له دیداری سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى)، و سەرۆكی لێژنەی بەرگری لە پەرلەمانی بەریتانیا(ڕۆڕی ستیوارت) گرینگیى به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هه‌رێمى كوردستان و به‌رده‌وامیى ئه‌و پشتگیرییه خرایە بەر باس و، هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرینگیى دابینكردنى پاراستنێكى ئاسمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئه‌و شوێنانه‌ى كوردانى ئێزدى و مه‌سیحییه‌كانى ده‌شتى نه‌ینه‌وا و شه‌به‌ك و توركمانى ناوچه‌كه، كه بوونه‌ته ئامانجى هێرشه تیرۆریستییه‌كانى داعش.
دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى)، پێشوازى له سەرۆكی لێژنەی بەرگری لە پەرلەمانی بەریتانیا(ڕۆڕی ستیوارت) و شاندێكی یاوەری كرد كه له‌سه‌ر داواى سه‌رۆكوه‌زیرانى به‌ریتانیا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه.
له دیدارێكدا دواپێشهاته‌كانى شه‌ڕگه و به‌ره‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى تیرۆریستى داعش و پێشڕه‌وییه‌كانى ئه‌م چه‌ند ڕۆژانه‌ى پێشمه‌رگه له هه‌موو به‌ره‌كاندا خرانه به‌ر باس، هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر ڕه‌وش و بارودۆخى ئه‌و سه‌دان هه‌زار ئاوارانه‌ى كوردى ئێزدیى شه‌نگال و مه‌سیحییه‌كانى مووسڵ و پێكهاته‌كانى دیكه‌ى ده‌وروبه‌رى كه له ئه‌نجامى هێرشه تیرۆرستییه‌كانى داعشدا ڕوویان له ناوچه ئارامه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كردووه.
سه‌رۆكوه‌زیران دووپاتى كرده‌وه، به‌هاناوه‌چوونى په‌نابه‌ران ته‌نیا به حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ناكرێت كه ماوه‌یى حه‌وت مانگه بودجه‌كه‌ى له لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه بڕاوه و حكوومه‌تى به‌غدایش هاوكارییه‌كى واى پێشكه‌ش نه‌كردووه، بۆیه ده‌بێ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به هانایانه‌وه بێت و له‌مڕووه‌وه هاوكاریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكات.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا باسیان له گرینگیى به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هه‌رێمى كوردستان و به‌رده‌وامیى ئه‌و پشتگیرییه كرد تا بتوانێت ڕووبه‌ڕووى تیرۆریستانى داعش ببێته‌وه و مه‌ترسیى تیرۆر له هه‌رێمى كوردستان و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كانى دوور بخاته‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرینگیى دابینكردنى پاراستنێكى ئاسمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئه‌و شوێنانه‌ى كوردانى ئێزدى و مه‌سیحییه‌كانى ده‌شتى نه‌ینه‌وا و شه‌به‌ك و توركمانى ناوچه‌كه، كه بوونه‌ته ئامانجى هێرشه تیرۆریستییه‌كانى داعش.
له كۆتاییى دیداره‌كه‌دا پرۆسه‌ى سیاسى و پێكهێنانى كابینه‌ى تازه‌ى حكوومه‌تى عیراق تاوتوو كرا و له‌مباره‌یه‌وه (نێچیرڤان بارزانى) دووپاتى كرده‌وه، كێشه‌كانى عێراق به‌ر له ڕێكاره ئه‌منى و سه‌ربازییه‌كان، به پله‌ى یه‌كه‌م پێویستى به چاره‌ى سیاسى هه‌یه و ده‌بێ هه‌مووان له‌وه تێبگه‌ن كه عێراقى به‌ر له كه‌وتنى مووسڵ، به هیچ شێوه‌یه‌ك عێراقى دواى ئه‌وه نییه و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه مامه‌ڵه بكه‌ن. هه‌روه‌ها هیواى خواست حكوومه‌تێكى عێراقیى وا پێك بێت كه بتوانێت كۆكه‌ره‌وه و ده‌ربڕى خواست و ما‌فه‌كانى هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینى و مه‌زهه‌بییه‌كانى عیراق بێت و سوود له هه‌ڵه‌كانى حكوومه‌تى پێش خۆى وه‌ربگرێت.




