٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ناوەران..10 گوند لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە كۆنتڕۆڵ كرانەوە

سەرچاوە: KDP.info

ناوەران-kdp.info- بەرپرسی لقی نۆی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە میحوەری ناوەران دەڵێت، هێزی پێشمەرگە بەردەوام لە پێشڕەویدایە و تاوەكو ئێستایش 10 گوندیان كۆنتڕۆڵ كردوونەتەوە.

بەرپرسی لقی نۆی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە میحوەری ناوەران (سەربەست تروانشی) بە Kdp.info-ی راگەیاند، لە میحوەری ناوەران هێزی پێشمەرگە پێشڕەوییەكی باشی كردووە و چەكدارانی داعش تێك شكێندراون و لە ئێستایشدا لەو شوێنانەی كۆنتڕۆڵ كراون، سەنگەرەكانیان قایم دەكەن.

(تروانشی) گوتیشی، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ 10 گوندیان كۆنتڕۆڵ كردوونەتەوە و ئەگەر فەرمان هەبێت پێشڕەوی زیاتر دەكەن و ورەی پێشمەرگەیش بەرزە و هیی چەكدارانی داعش ڕووخاوە.

ئەوەیشی خستە ڕوو كە، لە ئێستادا لە ئامادەباشیی تەواودان و بە هێز و چەكێكی قورسی زۆرەوە چاوەرێی فەرمان دەكەن.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار