مه‌سروور بارزانی: داوای قه‌داسه‌تی پاپا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، به‌وه لێك ده‌ده‌ینه‌وه، كه ئێمه بێ دۆست نین
__2014_08_18_h16m8s17__LB.jpg)
هەولێر-KDP.INFO- لە پێشوازیی نوێنەری قەداسەتی پاپای ڤاتیکاندا، (مەسروور بارزانی)، هه‌ڵوێسته‌كانی قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكان و به هاناهه‌تنه‌كه‌ی به‌رز نرخاند و رایگه‌یاند، "داوای قه‌داسه‌تی پاپا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌وه لێك ده‌ده‌ینه‌وه، كه ئێمه بێ دۆست نین." هاوکات كاردینال (فرناندۆ فیرانی) گوتی: "ئەو مۆزاییکەی كه له كوردستان هه‌یه و فاكته‌ری هێزە بۆ كوردستان، هه‌ر به‌ردێك له‌و مۆزاییكه ده‌ربێت، جوانیی خۆی له ده‌ست ده‌دات."
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان(مه‌سرور بارزانی)، پێشوازی له نێرده‌ی قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكان كاردینال (فرناندۆ فیرانی) و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا سه‌ره‌تا (مه‌سروور بارزانی) خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بڕی و ئاماژه‌ی به سه‌ردانی پێشتری جه‌نابی (سه‌رۆك بارزانی) بۆ رۆما دا و گوتی: "سه‌ره‌خۆشی له خۆمان و به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین به‌هۆی ئه‌و قوربانیانه‌ی له سه‌ر ده‌ستی داعش به هۆی په‌لاماره‌كانی ئه‌مدواییه له برایانی مه‌سیحی و ئێزدیان له شنگال كه‌وتووه، به‌ڵام راستییه‌ك هه‌یه، ئێمه هه‌موومان دژی ئه‌و ره‌وته توندڕۆییه پێكه‌وه بووین".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به هه‌ڵوێسته‌كانی قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكان دا و به هاناهه‌تنه‌كه‌ی به‌رز نرخاند و رایگه‌یاند، "داوای قه‌داسه‌تی پاپا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌وه لێك ده‌ده‌ینه‌وه، كه ئێمه بێ دۆست نین."
هه‌روه‌ها (مه‌سروور بارزانی) باسی له ژیان و گوزه‌رانی ئاواره‌كان كرد، رایگه‌یاند، ئه‌م بارودۆخه كاتییه و په‌نا به‌خوا به سه‌ركه‌وتوویی لێی ده‌رباز ده‌بین و گوتی: "ملیۆنێك و 200 هه‌زار په‌نابه‌ر له كوردستاندا هه‌ن له‌گه‌ڵ 250 هه‌زار په‌نابه‌ری سووریا و زیاتر له سه‌دهه‌زار كه‌س له خوشك و برایانی مه‌سیحی."
په‌یوه‌ست به پاراستنی ئه‌و ئاوارانه راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی ئاماژه‌ی به وته‌یه‌كی جه‌نابی (سه‌رۆك بارزانی) دا، كه "یا هه‌موومان پێكه‌وه ده‌ژین یا پێكه‌وه ده‌مرین."
له به‌شێكی دیكه‌ی دیاره‌كه‌دا (مه‌سروور بارزانی) باسی له پره‌نسیپه‌كانی (شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی) كرد سه‌باره‌ت به لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی برایانه‌ی نێوان پێكهاته‌كانی كوردستان و رایگه‌یاند "ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م پره‌نسیپانه به‌رده‌وام ده‌بین، بۆ ئێمه وجودی مه‌سیحی له كوردستان زۆر گرینگه و نامانه‌وێ له وڵاتی خۆیان دوور بكه‌ونه‌وه. من دڵنیام ئه‌و جینۆسایده‌ی له شنگال رووی دا، چه‌ند ئێمه‌ی ئازار داوه بۆ ئێوه‌یش به هه‌مان شێوه بووه و سه‌ردانی ئێوه و پشتیوانیی قه‌داسه‌تی پاپا پشتگه‌رمیی زۆر به ئێمه ده‌دات."
پاشان كاردینال (فرناندۆ فیرانی) له وته‌یه‌كدا سوپاسی (مه‌سروور بارزانی) كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه و باسی له سه‌ردانه‌كانی بۆ كه‌مپی ئاواره‌كان كرد و به‌رگری قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی به‌رز نرخاند و گوتی: "سه‌ردانی پێشمه‌رگه‌م كرد و له نزیكه‌وه سوپاسم كردن. دواتر باسی له پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنه‌كانی كوردستان و ئه‌و مۆزاییكه كرد، كه له كوردستان هه‌یه و به فاكته‌ری هێز بۆ كوردستان وه‌سف كرد و گوتی: "هه‌ر به‌ردێك له‌و مۆزاییكه ده‌ربێت، جوانیی خۆی له ده‌ست ده‌دات."
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له بارودۆخی گشتی ئاوه‌ره‌كانی كوردستان و ئاواره‌ی مه‌سیحیانی كوردستان كرا، كه كوردستان بۆته شوێنێك بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی دژی تیرۆر و ئه‌م ره‌وته توندڕۆیه‌ن.




