له كه‌ناڵه جیهانییەکاندا، پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دژ به داعش ده‌نگ ده‌داته‌وه

هەولێر-KDP.INFO- نه‌به‌ردی و قاره‌مانییه‌كانی فه‌رمانده‌ی له‌شكری تایبه‌تی یه‌ك و گوڵان(مه‌نسوور بارزانی) دژ به تیرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له به‌نداوی مووسڵ، ده‌بێته راپۆرتی سه‌ره‌كیی زۆر له كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان و مانشێتی رۆژنامه به سه‌نگه‌كانی جیهان.
بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی به‌نداوی مووسڵ، شه‌ڕێكی قوڕس به فه‌رمانده‌یی (مه‌نسوور بارزانی)، فه‌رمانده‌ی له‌شكری تایبه‌تی یه‌ك و گوڵان، له نێوان پێشمه‌رگه و تیرۆریستانی داعشدا به پشتیوانیی هێزی ئاسمانی وڵا‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه له ئارادایه.
كه‌ناڵی ئاسمانی "سی ئێن ئێنی" ئه‌مه‌ریكایی له راپۆرتێكیدا باس له پێشڕه‌وییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ناوچه‌كانی به‌نداوی مووسڵ ده‌كات، كه چۆن قاره‌مانانه پێشمه‌رگه هێرشی كردووەته سه‌ر بنكه و مۆڵگه‌كانی تیرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش، کە به شێوه‌یه‌ك تێكی شكاندوون، ناچار به پاشه‌كشێیه‌كی به‌رچاویان بكات و توانی له به‌نداوه‌كه بپه‌ڕێته‌وه و هه‌ردوو گوندی سه‌هلج و عێن مانعیش له باشووری خۆرهه‌ڵاتی به‌نداوه‌كه له تیرۆریستانی داعش پاك بكاته‌وه.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه سه‌ره‌تای ئه‌م مانگەیش تیرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌نداوی مووسڵدا گرتووه، كه كاریگه‌ری به‌سه‌ر به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی عێراقه‌وه هه‌یه.




