٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قاسم شەشۆ: یان شنگال یان نەمان

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-kdp.info- فەرماندەی هێزێکی پێشمەرگە(قاسم شەشۆ) دەڵێت، لە دوای كۆنترۆڵكردنی شنگال لەلایەن داعشەوە هێشتا ئەوان لە چیای شنگال ماونەتەوە و تا سەرجەم ناوچەكەیش ئازاد دەكەن جێی خۆیان بەر نادەن. دەشڵێت، یان شنگال یان نەمان.

فەرماندەی هێزی پێشمەرگە و كارگێڕی لقی 17-ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە شنگال (قاسم شەشۆ) بە kdp.info-ی راگەیاند، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا شنگال لەلایەن چەكدارانی داعشەوە كۆنترۆڵ كرا، بەو هۆیەیشەوە ژمارەیەكی زۆری خێزان ئاوارەی چیای شنگال بوون، ئەوان لەو كاتەوە لەگەڵ ژمارەیەكی زۆری پێشمەرگە پارێزگاری لەو خەڵكە دەكەن و تاوەكو ئێستایش لەوێ ماونەتەوە و بەردەوامیش دەبن.
(قاسم شەشۆ) گوتیشی، لە ئێستادا تەنیا نزیكەی 200 خێزان لە چیا ماون و ئەوانیش بڕیاریان داوە لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە بمیننەوە تاوەكو شنگال رزگار دەكرێت، بەڵام ئەوانەی دیكە هەموویان لە چیا رزگار كراون.
ئەوەیشی خستە ڕوو كە، دوێنێ هاوكارییان لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە بەدەست گەیشتووە و لە ئێستادا لە ئامادەباشیی تەواودان و رۆژانەیش هێرشیان بۆ سەر چەكدارانی داعش هەیە.
ئەو هەروەها راشیگەیاند، دەستبەرداری شنگال نابن و (یان شنگال یان نەمان).

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار