٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەنسوور بارزانی هاوشانی ئەو پێشمەرگانە دەجەنگا، کە ئەمڕۆ بەنداوی مووسڵیان گرتەوە

سەرچاوە: KDP.info
مەنسوور بارزاني لە ميحوەري بەنداوي مووسڵ، ئەمڕۆ يەکشەممە.

هەولێر-KDP.INFO-  ئامادەییی فه‌رمانده‌ (مه‌نسوور بارزانى) لە هەڵمەتی ئەمڕۆی هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری بەنداوی مووسڵ، ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردنەوە کە گوایە لە لایەن تیرۆریستانی داعش دەستگیر کرابێت. ئەو لە کاتی هەڵمەتبردنی هاوشانی پێشمەرگە، ڕایگەیاند، ئەم پڕوپاگندانەی داعش، هاوشێوەی هەمان ئەو دەنگۆ نێوخۆییانەن کە دەڵێن(مەنسوور بارزانی) ناچێتە ئەو جێیەی کە گولـلە نەیگاتێ.
فەرماندە(مەنسوور بارزانی) پاش نیشاندانی بەشێکی جەنگانی بەرەوڕووی تیرۆریستانی داعش، بۆ کوردستان تی ڤیی هاوکات گوتی، "جیا لەو دەنگۆیانە شتێکی دی لە نەیاران چاوەڕوان ناکرێ و ڕوونی کردەوە، ئەگەر وا بڕیار بێ وەک ئەوەی دەڵێن(مەنسوور بارزانی) ناچێتە شوێنێک کە گولـلە بیگاتێ، دەپرسم ئەی چۆن تیرۆریستانی داعش دەتوانن دەستگیرم بکەن.. نەک هەر من بەڵکە پێشمەرگە، کە بە گیان داکۆکی و بەرگریی لە خاکی کوردستان دەکات، هەرگیز دەستگیر ناکرێن، مەگەر بە هەڵە و ڕێی لێ هەڵە ببێ، ئەگینا پێشمەرگە هیی ئەوە نییە خۆی بەدەستەوە بدا، یاخود دەستگیر بکرێت."
به ‌هۆى شكسته‌ یه‌ك له‌ دواى یه‌كه‌كانیان، له‌ به‌رانبه‌ر هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، تیرۆریستانى داعش ده‌نگۆى ئه‌وه‌یان بڵاو كردبووه‌وه‌ كه‌ فه‌رمانده‌ (مه‌نسوور بارزانى) له‌ ده‌ستى ئه‌وان دایه‌ و ده‌ستگیریان كردووه‌، به‌ڵام له‌ ڕاپۆرتێکی مەیدانیی‌دا ده‌ر‌كه‌وت كه‌ (مه‌نسوور بارزانى) له‌ به‌ره‌كانى پێشه‌وه‌ى جه‌نگه‌ و شانبه‌شانى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌ دژى تیرۆریستان ده‌جه‌نگێت.
شیاوی باسە، هەر لەو میحوەرەی کە (مەنسوور بارزانی) تێیدا دەجەنگا کە بەنداوی مووسڵە، ئەمڕۆ کەوتەوە دەست هێزەکانی پێشمەرگە و زیانێکی زۆریشیان بە چەکدارانی داعش گەیاند و لەو ناوچەیە وەدەریان نان.

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار