مه‌سروور بارزانی پێشوازی له شاندێكی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ده‌كات

هەولێر-KDP.INFO- ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان(مه‌سروور بارزانی)، پێشوازی له شاندێكی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و سه‌رۆكی كۆمیته‌ی به‌رگری(رۆری ستیوارت) كرد.
وه‌ك به‌شێك له هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كان بۆ دڵنیابوون له پێداویستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی، كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه‌وه ده‌كرێن، (مه‌سرور بارزانی) دووپاتی له پێویستیی زۆری یارمه‌تی و هاوكاریی دۆستان و هاوپه‌یمانان به به‌ریتانیاوه‌یش كرده‌وه.
هه‌ر په‌یوه‌ست به‌م پرسه، (مه‌سروور بارزانی) وه‌ك كارێكی جینۆساید باسی له كۆمه‌ڵكوژیی ئێزدییه‌كان له شنگال و شارۆچكه و گونده‌كان كرد و تیشكی خسته سه‌ر قوربانییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له دوو مانگی رابردوودا، له‌وكاته‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی مووسڵی داگیر كرد و ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌كی پێشكه‌وتوودا گرت.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا (مه‌سروور بارزانی) ئاماژه‌ی به به‌رده‌وامیی پشتیوانییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان دا و دووپاتی له پێویستیی هاریكاریی زیاتر بۆ راماڵینی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاساییش بۆ ناوچه‌كان كرده‌وه. جێی باسه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا(نه‌دیم زه‌هاوی)، ئه‌ندامی شانده‌كه بوو.




