عیسمەت رەجەب: بەنداوی مووسڵ بە تەواوەتی کەوتە دەست ھێزی پێشمەرگە

مووسڵ-KDP.INFO- بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، ھێزەکانی پێشمەرگە توانییان بە تەواوەتی بەنداوی مووسڵ کۆنترۆڵ بکەن و چەکدارانی داعشی لێ وەدەرنێن.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ(عیسمەت رەجەب ) بە kdp.infoی ریگەیاند: "پاش ئەو هێرشەی ھێزەکانی پێشمەرگە بۆ سەر چەکدارانی داعش لە بەنداوی مووسڵ، ئێوارەی ئەمڕۆ توانییان بەنداوەکە بە تەواوەتی کۆنترۆڵ بکەنەوە."
(عیسمەت رەجەب)گوتیشی: "چەکدارانی داعش تێک شکێندران و بەرەو مووسڵ ھەڵاتوون و زیانێکی زۆریشیان پێ گەیشتووە و لەئێستادا بەنداوی مووسڵ بە تەواوەتی کەوتووەتە دەست ھێزەکانی پێشمەرگە."
بڵند ئیبراھیم




