پێشمەرگە بەنداوی مووسڵی کۆنترۆڵ کردووە.. بەشێکی زۆر کەمی لەدەست داعشدا ماوه

مووسڵ-kdp.info- بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ ڕاگەیاند، لەئێستادا زۆرینەی بەنداوی مووسڵ کەوتووەتە ژێر کۆنترۆڵی ھێزەکانی پێشمەرگە و بەردەوامیش لە پێشڕەویدان.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ(عیسمەت رەجەب) بە kdp.infoی راگەیاند: "لەئێستادا ھێزی پێشمەرگە گەیشتوونەتە مەفرەقی وانکێ و بەنداوی مووسڵ کە لە کۆنترۆڵکردنی بەنداوەکە زۆر نزیک بوونەتەوە و بەشێکی کەمی ماوە."
(عیسمەت رەجەب) گوتیشی: "لەئێستادا زۆرینەی بەنداوەکە لەژێرکۆنترۆڵی ھێزەکانی پێشمەرگەدایە و هێزەکانمان لە پێشڕەویدان بۆئەوەی بەنداوەکە بە تەواوەتی کۆنترۆڵ بکەنەوە."
گوتیشی، تا بەنداوەکە بە تەواوەتی کۆنترۆڵ دەکەنەوە، هێزەکانی پێشمەرگە ەل پێشڕەویکردنیان ناوەستن.
بڵند ئیبراھیم




