نێچیرڤان بارزانی: هه‌رێمى كوردستان چاوى له هاوكارى و یارمه‌تیى نێوده‌وڵه‌تى به گشتى و ئه‌ورووپا به تایبه‌تى هه‌یه

هەولێر-kdp.info- لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ شاندێک پۆڵۆنیا، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان(نێچیرڤان بارزانی)دووپاتى كرده‌وه كه، هه‌رێمى كوردستان چاوى له هاوكارى و یارمه‌تیى نێوده‌وڵه‌تى به گشتى و ئه‌ورووپا به تایبه‌تى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به‌ره‌نگارى تیرۆریستان ببێته‌وه و پێداویستیى سه‌دانهه‌زار له‌و په‌نابه‌ر و ئاوارانه‌ش دابین بكات كه ڕوویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه.
سه‌ر‌له‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى) پێشوازى له نێرده‌ى تایبه‌تى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى پۆلۆنیا باڵیۆز (ستانیسلاو سمۆلن) كرد كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌یه‌كى بارهه‌ڵگرى وڵاته‌كه‌ى كۆمه‌ك و یارمه‌تیى مرۆیى بۆ ئاواره‌كان گه‌یانده فڕگه‌ى هه‌ولێر.
له دیدارێكدا سه‌ره‌تا سه‌رۆكوه‌زیران سوپاس و پێزانینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى پێشكه‌ش به پۆلۆنیا كرد بۆ گه‌یاندنى ئه‌م كۆمه‌ك و هاوكارییانه، ئینجا باس له دواپێشهاته ئه‌منى و سه‌ربازییه‌كانى ناوچه‌كه و به‌ره‌كانى جه‌نگ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى تیرۆرستیى داعش كرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستیى پشتگیریى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هه‌رێمى كوردستان له‌م شه‌ڕه‌یدا له‌دژى تیرۆرستانى داعش كرده‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكوه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان چاوى له هاوكارى و یارمه‌تیى نێوده‌وڵه‌تى به گشتى و ئه‌ورووپا به تایبه‌تى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به‌ره‌نگارى تیرۆریستان ببێته‌وه و پێداویستیى سه‌دانهه‌زار له‌و په‌نابه‌ر و ئاوارانه‌ش دابین بكات كه ڕوویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه.
نێرده‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى پۆڵۆنیاش وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان و خۆشحاڵییان به سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه، تیشكى خسته سه‌ر دواكۆبونه‌وه‌ى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كیەتیى ئه‌ورووپا كه تیایدا پشتگیریى سه‌ربازى و مرۆییان بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پۆلۆنیا ڕۆڵێكى دیارى بۆ پشتگیریى هه‌رێمى كوردستان گێڕاوه.
سه‌رۆكوه‌زیرانیش سوپاسى ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى پۆڵۆنیاى كرد و داواى كرد كه هه‌مووان پشتگیریى سه‌ربازى و مرۆیى له هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت له‌و شه‌ڕه‌دا سه‌ركه‌وتوو بێت كه ئێستا له جیاتى هه‌موو جیهان، له‌دژى تیرۆرستانى داعش ده‌یكات.
له كۆتاییى دیداره‌كه‌دا نێرده‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى پۆڵۆنیا دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى خوازیارى ئه‌وه‌یه كۆمپانیا و كارساز و خاوه‌نكارانى خۆى بنێرێته هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نێت كه هه‌رێمى كوردستان بۆ كار و ئه‌نجامدانى پرۆژه، شوێنێكى ئارامه و ده‌توانن كار و چالاكیى بازرگانى و ئابوورى تیادا ئه‌نجام بده‌ن.




