٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە لە مووسڵ لە چەند قۆڵێكەوە هێرش دەبات.. چەندین ناوچەیان كۆنتڕۆڵ كردووە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-kdp.info- ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە چەند قۆڵێكەوە هێرشیان بۆ سەر چەكدارانی داعش لە میحوەری مووسڵ دەست پێ كرد و تاوەكو ئێستایش چەند ناوچەیەكیان كۆنتڕۆڵ كردووە و لە پێشڕەویكردنیش بەردەوامن.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) بە kdp.info-ی راگەیاند، ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە بەپێی پلانێكی تۆكمە لە چەند قۆڵێكەوە هێرشیان كردە سەر چەكدارانی داعش لە میحوەری تلكێف، ئێستایش (تلسقۆف و باقوف و باتما) كۆنتڕۆڵ كراون و لە تلكێفیش نزیك بوونەتەوە، هەروەها چەكدارانی داعش بەرەو مووسڵ هەڵاتوون و لەبەر ئەوەی داعش بۆمبیان لە هەندێك ناوچە داناوە، تاوەكو ئێستا هێزەكانی پێشمەرگە نەچوونەتە ناو تلكێف.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕوونیشی كردەوە، لە میحوەری بەنداوی مووسڵیش لە دوو لاوە هێزی پێشمەرگە هێرشی كردووە و توانیویەتی زۆر شوێن كۆنتڕۆڵ بكات، ئێستایش گەیشتوونەتە مەفرەقی بەنداوەكە و لە پێشڕەویی بەردەوامیشدایە.
ئەوەیشی خستە ڕوو كە، هێزەكانی پێشمەرگە لە هەموو میحوەرێكەوە لە پێشڕەویدان و هێز و چەكی تەواویان لە بەردەستدایە.
بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار