ناوەران.. هێرشێكی چەكدارانی داعش تێك شكێندرا

ناوەران-kdp.info-بەرپرسی لقی نۆی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە میحوەری ناوەران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هێرشێكی چەكدارانی داعشیان تێك شكاندووە و لە ئاكامدا ژمارەیەك چەكدار كوژراون.
بەرپرسی لقی نۆی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە میحوەری ناوەران (سەربەست تروانشی) بۆ kdp.infoگوتی، ئەمڕۆ چەكدارانی داعش هێرشیان كردووەتە سەر پێشمەرگە و بەنیاز بوون خەندەق لێبدەن، بەڵام لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە بە توندی وەڵامیان درایەوە و تێك شكێندران.
(تروانشی) ڕوونیشی كردەوە، لە ئاكامی ئەو هێرشەدا پێنج چەكداری داعش كوژران و ژمارەیەكیش بریندار بوون، دواتریش بەرەو مووسڵ هەڵاتن.
بڵند ئیبراهیم




