٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمیری داعش لە زوممار بەرەو مووسڵ هەڵاتووە

سەرچاوە: KDP.info

زوممار-KDP.INFO-بەرپرسی ناوچەی دیجلەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە زوممار دەڵێت، چەكدارانی داعش دەستیان بە پاشەكشەكردن بەرەو مووسڵ كردووە و لەنێویشیاندا ئەمیری داعش لەو میحوەرە هەیە.

بەرپرسی ناوچەی دیجلەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە زوممار (حەسەن خەلۆ) بە KDP.INFO-ی راگەیاند، دوای ئەوەی هێزەكانی پێشمەرگە چەند هێرشێكی چەكدارانی داعشیان تێك شكاند و ژمارەیەكیان كوژران و چەند هەمەرێكیشیان سوتێندرا، لە ئێستادا تووشی ترس و دڵەڕاوكێ بوونە و بەرەو مووسڵ پاشەكشە دەكەن، هێزەكانی پێشمەرگەیش لە زوممار نزیك بوونەتەوە.

(حەسەن خەلۆ) گوتیشی، دوێنێ ئێوارە ئەمیری داعش لە میحوەری زوممارەوە بۆ مووسڵ هەڵاتووە.

ئەوەیشی خستە ڕوو كە، هێزی پێشمەرگە دەتوانێ لە ماوەیەكی كەمدا زوممار كۆنتڕۆڵ بكاتەوە، بەڵام پلانی تایبەتی خۆی هەیە بۆیە تاوەكو ئێستا هێرشی نەكردووە.

بەرپرسی ناوچەی دیجلەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە زوممار ڕوونیشی كردەوە، جگە لە چەكدارانی داعش عەرەبە شۆڤێنییەكانیش هەڵاتوون.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار