٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تلکێف چۆڵ کراوە و پێشمەرگە چەند ناوچەیەکی دیکەی کۆنترۆڵ کردنەوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.INFO-  ھێزەکانی پێشمەرگە لە چەند قۆڵێکەوە ھێرشیان دەست پێ کردووە، بۆ سەر چەکدارانی داعش و تائێستایش چەند ناوچەیەکیان کۆنتڕۆڵ کردووە. بەپێی زانیارییەکانیش، چەکدارە تیرۆریستەکانی داعش قەزای تلکێفیان چۆڵ کردووە.

(سەعید مەموزینی) بە kdp.infoی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە چەکدارانی داعش لە ترسی هەڵمەتی توندی ھێزەکانی پێشمەرگە، بەبێ شەڕ قەزای تلکێفیان جێ ھیشتووە و ھێزی پێشمەرگە لە پێشڕەویدایە بۆ کۆنترۆڵکردنی."

بە گوتەی ئەو بەرپرسەی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتی لە مووسڵ، هەر ئەمڕۆ، ھێزەکانی پێشمەرگە ھێرشیان بۆ سەر چەکدارانی داعش بردووە و ھەردوو کۆمەڵگای تلسقوف و باتمایان کۆنتڕۆڵ کردوونەتەوە کە 20کم لە مووسڵ دوورە.

بڵندئیبراھیم

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار