پێشمەرگە بەرەو بەنداوی مووسڵ پێشڕەوی دەکات

مووسڵ-KDP.INFO- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزەكانی پێشمەرگە بەرەو بەنداوی مووسڵ هەڵمەتیان برد و بە ورەیەكی بەرزەوە چەندین شوێنیان لە تیرۆریستان خاوێن كردەوە.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14-ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ(سەعید مەموزینی) بەkdp.info ی ڕاگەیاند: "بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری تلسقۆف، هێرشی دەست پێ كرد و كۆمەڵگەی تلسقۆف و باتنایەی بە تەواوی لە چەكدارانی تیرۆریستیی داعش پاك كردنەوە.. هێزەكانی پێشمەرگە بەرەو بەنداوی مووسڵ لە پێشڕەویدانە و لە ئازادكردنی نزیكن."
(مەموزینی) گوتیشی: "بە حۆشحاڵییەوە گرتنی ئەو شوێنانە لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگە بەبێ ئەوەی هیچ شەهیدێك بدەین و تیرۆریستانیش چەندان كوژراویان هەبووە و هەمەر و چەك و تەقەمەنیشیان لە دوای خۆیان جێ هێشتووە."
نەشوان بەرزنجی




