٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قوباد تاڵه‌بانی، 68ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموركراتی كوردستان پیرۆز دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بۆ به‌ڕێز كاك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان

به‌ڕێز كاك نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان

به‌ڕێزان ئه‌ندامانى  مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان

به‌بۆنه‌ی 68ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموركراتی كوردستان، به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ پیرۆزبایی خۆم ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزان كاك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و كاك نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆك و  ئه‌ندامان مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و ته‌واوی ئه‌ندامان و لایه‌نگران و كه‌سوكاری شه‌هیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌م، له‌م بۆنه‌یه‌دا ده‌خوازم پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و سه‌رجه‌م پارته‌ سیاسییه‌كان و هێزه‌كانی تری كوردستان، دژ به‌ پیلانى ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان هه‌میشه‌ ته‌باو به‌یه‌كه‌وه‌ بین، هیوادارین هه‌موو لایه‌كمان له‌ یه‌كڕیزی نیشتیمانی به‌رده‌وام بین و خاوه‌ن یه‌ك گوتارو په‌یامی هاوبه‌ش و كاریگه‌ر بین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین حزبه‌ سیاسییه‌كان له‌ كوردستان بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه‌و بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی شه‌ڕانگێزییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تیرۆریستی و نێوده‌وڵه‌تی (داعش) هه‌موومان پێكه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگ و پاڵپشت و پشتیوانی یه‌كتر بین، تاوه‌كو گه‌له‌كه‌مان ئاسووده‌ بێت و خه‌ڵكی كوردستان بتوانێت خۆشگوزه‌ران و له‌ وڵاتێكی ئارامدا بژی.

هه‌ر به‌بۆنه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ 16ی ئاب-دا درودو وه‌فاداری بۆ شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌كانی كوردستان و هاوخه‌می خۆمان بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌ قاره‌مانه‌كانی كوردستان ده‌نێرین، هه‌روه‌ها هیوای چاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداره‌كانمان ده‌خوازین.

جارێكی تر پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م و هیوای سه‌رفرازیتان بۆ ده‌خوازم.

قوباد تاڵه‌بانی

جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

16ى ئاب ى 2014

 

هەواڵی پەیوەندیدار