پرۆسەی خەرجکردنی 25 ملیۆن دینارەکەی حکوومەتی هەرێم دەستی پێ کرد
__2014_08_16_h18m8s47__LB.jpg)
دهۆک-KDP.INFO- ئەمڕۆ شەممە، هاوکاریی ماددی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە بۆ ئاوارەکانی دیاری کردبوو، لە لایەن پارێزگاری دهۆکەوە لە ژمارەیەک خێزانی دەڤاری شنگالەوە دەستی پێ کرد.
پرۆسەی دابەشکردنی ئەو هاوکارییە ماددییەی کە بڕەکەی 25 ملیۆن دۆلارە و حکوومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتیی (نێچێرڤان بارزانی)، بۆ ئاوارەکانی تەرخان کردبوو، لە 82 خێزانی ئاوارەی دەڤەری شنگال کە لە شوێنی گومرگی کۆنن و هەروەها 75 خێزانی دیکە کە لە قوتابخانەی برایەتی لە شاری دهۆک جێگیر کراون دەستی پێ کرد.
پارێزگاری دهۆک(فەرهاد ئەتروشی) بۆ ڕایگەیاند، دوای ئەوەی کە ژمارەیەک خێزان لە گومرگی کۆن نیشتەجێ کران و بەڕیوەبەرایەتییە پێوەنددارەکانی دهۆک ڕسپێردران سەرپەرشتیی کاروبارەکانیان بکەن و خواردن و ئاوی پێویستیان بۆ دابین کردوون و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش لەسەر ڕسپاردەی سەرۆکوەزیران(نێچێرڤان بارزانی)، 25 ملیۆن دۆلاری بۆ یارمەتیی ئاوارەکانی پارێزگای دهۆک تەرخان کردووە.
(ئەتروشی) گوتیشی، سەرچاوەی دیکەی هاوکاری هەن و وەهایش بڕیارە لە لایەن حکوومەتی عێراقەوە بۆ هەر خێزانێک، بڕی ملیۆنێک دینار تەرخان بکرێ و هەندێک ڕێکخراوی نێودەوڵەتییش لە هەوڵدان پارە بە ئاوارەکان بدەن تا هەندێ پێویستیی ڕۆژانەیانی پێ دابین بکەن، چونکە خێزان هەیە هیچ پارەیەکی پێ نییە.
زیاتر گوتی، لە ڕێی لیژنە تایبەتمەندەکانەوە، پاش دڵنییابوونەوە لەوەی کە ئاوارەکان خەڵکی دەڤەری شنگالن، ناویان تۆمار دەکرێ و دواتر هەریەکەیان بڕێک پارەی دەدرێتێ.
پارێزگاری دهۆک داوایشی لە ئاوارەکانی شنگال کرد کە خۆپێشاندان ساز نەدەن و هاوکاریی حککومەت بکەن، تا ئیدارەی پارێزگا و ئەو لیژنانەی بۆ یارمەتیدانی ئەوان پێک هێنراون، بتوانن کارەکانیان بە ناشی بەڕێوە ببەن و با دڵنییایش بن کە کاری باشیان بۆ دەکرێ.
ئەو ئاماژە بە بەشداریی کۆمەکی هەریەک لە ئەڵمانیا و کەنەدایش، گوتی، ژمارەیەک لە دەوڵەتانی جیهان کە هاوکاری دەنێرن و هەندێکیشیان لە ەبرنامەیاندا هەیە هاوکار بن، زۆر لەوەی ئێستا باشتر پێداویستی و خزمەتگوزاری دەگەیەننە ئاوارەکان.
دڵدار ئیبراهیم




