چەکی گەیشتووی ئەمەریکا و فەڕەنسا دابەشیش کران

ھەولێر-KDP.INFO- وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو چەکەی کە تا ئێستا گەییشتووەتە دەست پێشمەرگە و لەلایەن ئەمەریکا و فەڕەنساوە نێردراوە، بەپێی میکانیزمێکیش بەسەر ھێزەکانی پێشمەرگەدا دابەش کراوە.
بەرێوبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان(عەمید ھەڵگورد حیکمەت) بە kdp.infoی راگەیاند: "زۆرێک لە وڵاتان ئامادەیی خۆیان نیشان داوە بۆ ناردنی چەک بۆ ھەرێمی کوردستان و، تا ئێستایش لەلایەن ئەمەریکا و فەڕەنسا چەکیان بە دەست گەیشتووە."
بێئەوەی وردەکاریی دابەشکردن و ئەو بەرانەی شەڕ ئاشکرا بکات کە چەکیان بەسەردا کراوە، (عەمید ھەڵگورد حیکمەت) گوتیشی: "لە وەزارەتی پێشمەرگە و لەلایەن وەزیری پێشمەرگەوە میکانیزمێک دانراوە بۆ دابەشکردنی ئەو چەکانەی بە دەستیان گەیشتوون و بەپێی ئەو میکانیزمە ئەو چەکانە بەسەر ھێزەکانی پێشمەرگە لە سەنگەرەکان دابەش کراون."
بڵندئیبراھیم




