٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە، تێروانینی ئەورووپاییەکانی گۆڕی

سەرچاوە: KDP.info

لەندەن-KDP.INFO-  هاووڵاتیێكی کوردی دانیشتووی لەندەنی پایتەختی بەریتانیا دەڵێت، ئەگەرچی دیمەنەکان دڵتەزێن و ویژدانهەژێنن، چونکە ئەوەی بەسەر هەرێمی کوردستان و کوردانی ئێزدیدا هاتووە، جەرگبڕن، بەڵام بە هۆی بایەخی میدیای بەریتانیا بە پێشمەرگەی كوردستان، ئێستا كە دەڵێن كوردن، ئەوا بەریتانیا و ئەورووپاییەکان بە گشتی، بیریان بۆ جەنگانی پێشمەرگە دژ بە تیرۆر دەچێت و هاوتای کورد شانازی بە خۆشەیستی و ناووبانگی پێشمەرگەكانی كوردستانەوە دەكەن و دیتیان بەرانبەر بە کورد و دۆزەکەی بەراورد بە پێشوو، تەواو پێچەوانە بووەتەوە.

 

 

(ئاسۆ حەسەن) گەنجێكی كوردی دانیشتووی لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە بۆ KDP.INFOگوتی: "پێش  شەڕی داعش و پێشمەرگە ئەگەر بە هاووڵاتیانی بەریتانیا یان غەیەرە بەریتانیایی ئەو وڵاتەمان بگوتایە ئێمە كوردین، نەیاندەزانی كورد چییە.. دەبوو بمانگوتبا ئێمە دراوسێی توركیا یان عیراقین یان بەشێكین لە عێراق، بەڵام ئێستا كە دەڵێین كوردین، پێشئەوەی ئێمە وردەكارییان بۆ باس بكەین ئەوان یەكسەر باسی پێشمەرگەمان بۆ دەكەن.. ئەو ئاشنایەتییەی هاووڵاتیانی بەریتانیایش زیاتر بۆ بایەخدانی میدیایی بەریتانیا دەگەڕێتەوە كە ئێستا بە گرینگییەوە پێشمەرگەیان خستووەتە بەر باس و بوونەتە مانشێت و هەواڵی زۆربەی میدیا دیارەكانی بەریتانیا و وێنە و هەواڵی پێشمەرگەیش جێگای بایەخی زۆری تی ڤی و رۆژنامە و رادیۆ و سایتەكانیانە، ئەوە لە بەریتانیا بە تایبەتیش لەندەنی پایتەخت چونكە من لە لەندەن دەژیم."

ئەگەرچی (ئاسۆ حەسەن) لەو دۆخەی دووچاری هەرێمی کوردستان و تایبەتتر کوردانی ئێزدی بووەتەوە نیگەرانە و دەڵی ویژدانی هەژاندووە، بەڵام ئەم کارەساتانەی کە لە کوردستانەوە ئازاریان دەدات، لە دۆخی تاراوگەنشیناندا، دیتی ئەورووپاییەکانی بەرانبەر بە پرسی کورد گۆڕیوە و ەل اممەڵەکردنی ڕۆژانەیاندا ئەمە زۆر بە ڕوونی هەست پێ دەکەن.

 ئەو دەڵێ:"ئێستا كە دەلێین كوردین، ئەوا بەریتانیایی و غەیرە بەریتانیاییش لەگەڵ ناوی كورد و كوردستان باسی پێشمەرگەش دەكەن و ناو و ئازایەتی و جلوبەرگی پێشمەرگەیان زۆر لە لا جوان و پیرۆزە و دەشڵێن ئێمە نەمانزانیوە پێشمەرگە بەو ئازایەتی و ورەبەرزییەیەوە بەرگری لە خاكی وڵاتەكەی دەكات و ڕووبەڕووی چەكدارانی تیرۆریستیی داعش دەبنەوە."

ئەو گەنجە كوردە گوتیشی: "ئێمەی كوردانی هەندەران، وەک هەمیشە خۆمان بە پێشمەرگەی كوردستان دەزانین و شانازیی بە خۆشەیستی و ناوبانگی پێشمەرگە گیانلەسەردەستەكانی وڵاتەكەمانەوە دەكەین."

 

فەرەیدوون ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار