٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەزموونەكانی پۆلی 12 دوا خران.. خوێندنی ساڵی نوێ لە كاتی خۆیدا دەست پێ دەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO- وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی ژمارەیەكی زۆری ئاوارە لە سنووری پارێزگای دهۆك لە قوتابخانەكاندان، بەڵام دەوامی خوێندنی ساڵی تازە لە كاتی خۆیدا دەست پێ دەكاتەوە.

 وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (پشتیوان سادق) لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی، "لە سنووری پارێزگای دهۆك زیاتر لە 700 قوتابخانە ئاوارەكانی تێدا نیشتەجێن، بۆیە داوا دەكەین شوێنی گونجاو بۆ ئاوارەكان دابین بكرێت بۆ ئەوەی قوتابخانەكان چۆڵ بكرێن".

(پشتیوان سادق) گوتیشی، بەهۆی ئەو دۆخەی لە هەرێمی كوردستاندا دروست بووە، تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی بۆ ماوەی یەك مانگ دوا دەخرێن بۆ 21/9/2014 و بۆ تاقیكردنەوەكانی پۆلی 9ـیش پارێزگاكان سەرپشك دەكرێن.

ئەوەیشی خستە ڕوو كە، دەوامی ئاسایی خوێندنی ساڵی تازە لە 10/9/2014 و لە كاتی خۆیدا دەست پێ دەكاتەوە.

ئەو هەروەها ئاماژەی دا، "ئەو قوتابخانەی ئاوارەكانی تێدا نیشتەجێ كراون، نۆژەنكردنەوەیەكی خێرایان بۆ دەكرێت بۆ ئەوەی خوێندن تێیاندا دەست پێ بكاتەوە.

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار