٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چوار چەکداری داعش لە باشیک کوژران وتۆپبارانیش بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

باشیک-تایبەت KDP.INFO-  سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە، ھێزێکی پێشمەرگە چوونەتە ناو ناحیەی باشیک و چوار چەکداریان  کوشتوون و دواتر گەڕاونەتەوە و لە ئێستایشدا تۆپبارانکردن بە ھاوەن بەردەوامە.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ کە ئێستا لە میحوەری باشیکە، (سەعید مەموزینی) بە kdp.infoی راگەیاند: "لەئێستادا بۆردوومان بە ھاوەن لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و چەکدارانی داعشدا بەردەوامە، بەڵام بە ھۆی بەردەوامیی شەڕەکە هێشتا زیانەکانی نەزانراون."

(مەموزینی) ڕوونیشی کردەوە، ھەر ئەمڕۆ مەفرەزەیەکی ئێمە چوونە ناو باشیک وچوار چەکداریان کوشت وگەرانەوە.

بە گوتەی ئەو بەرپرسەی پارتی، فڕۆکە جەنگییەکان بەردەوامن لە بۆردوومانکردنی مۆڵگەکانی داعش و دوێنێیش لە حەمدانییە، 30ھەمەری سوتاندوون کە لە ترسی فڕۆکەکان شاردبوویاننەوە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار