ئەمڕۆ، دڕندەكانی داعش تاوانێكی گەورەیان لە دژی كوردانی ئێزدی ئەنجام دا

هەولێر-KDP.INFO- لە گوندی كۆجۆ كە دەكەوێتە باشووری شاری شنگال و دانیشتوانەكەیان شوێنی خۆیان جێ نەهێشتبوو، ئەمڕۆ هەینی، داعش تاوانێكی گەورەی ئەنجام دا.
سەرچاوەیەک بە KDP.INFO-ی ڕاگەیاند، پاش ئەوەی سێ ڕۆژ مۆڵەتیان پێ درابوو كە ببنە موسڵمان و خەڵكی گوندەكەیش هەر لەسەر ئایینی ئێزدی مابوونەوە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی، تیرۆریستانی داعش كەوتنە ناو گوندی كۆجۆوە و نزیكەی هەشتا پیاوی ئێزدییان ئیعدام كردن و ژن و منداڵەكانیشیان بۆ (تەلەعفەر) گواستوونەتەوە و چارەنووسیان دیار نییە.
بە گوتەی سەرچاوەکە، دیار نییە کە وەک لە هەندێ شوێنی دیکە، چەکدارە تیرۆریستەکانی داعش ژنان دەکەن بە کۆیلە و دیانفرۆشن یاخود چ مامەڵەیەکی دیکەیان لەگەڵدا دەکەن.
زریان زیاد




