ئەورووپا ئەمڕۆ یەکلای دەکاتەوە.. هەرێمی کوردستان داوای هاوکاریی زیاتر دەکات

هەولێر-KDP.INFO- له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان(مەسعوود بارزانی)، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم نامه‌یه‌كی فه‌رمی ئاراسته‌ی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیەتیی ئه‌ورووپا كردووە كه بریاره ئەمڕۆ هه‌ینی له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا ببه‌سترێت. لە نامەکەدا داوای هاوكاریی سه‌ربازی كراوه بۆ مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له خاكی هه‌رێمی كوردستان و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان(فواد حسین) رایگه‌یاند له‌و نامه فه‌رمییه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان كه خراوه‌ته به‌رده‌م كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی یه‌كیەتیی ئه‌ورووپا، داوای هاوكاریی سه‌ربازی كراوه بۆ مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له خاكی هه‌رێمی كوردستان و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش، هه‌روه‌ها گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێمنی و چه‌سپاندنی ته‌ناهی بۆ هاووڵاتیان له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و شوێنه‌كانی تر.
سه‌رۆكی دیوان روونی كردووەتە‌وه، داوایه‌كی تر كه له رێگه‌ی ئه‌و نامه فه‌رمییه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمەوە خراوه‌ته به‌رده‌م كۆبونه‌وه‌كه، به ناوی حكوومه‌ت و گه‌لی كوردستان داوایان له وڵاتانی یه‌كیەتیی ئه‌ورووپا كردووه بۆ ناردنی هاوكاریی مرۆیی پێویست بۆ لێقه‌وماوان و ئاواره‌كان كه ئێستاكه له دۆخێكی زۆر دژواری مرۆیی‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ڕۆژانەیش ژماره‌یان له زیادبووندایه، به تایبه‌تی كوردانی ئێزدی له ناوچه‌كانی شنگال و ده‌ورووبه‌ری و ئاواره مه‌سیحییەکانی ناوچه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا و هاووڵاتیانی شه‌به‌ك و به‌شێك له دانیشتوانی پارێزگای مووسڵ.
(حوسێن) ڕایشیگەیاند كه، ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی یەکیەتیی ئه‌ورووپا ده‌ستیانكردووه به‌ناردنی هاوكاری مرۆیی و سه‌ربازی، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی یه‌كیەتییی ئه‌ورووپا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌ی ئەمڕۆ هه‌ینیدا بڕیار له‌سه‌ر ناردنی كۆمه‌کی زیاتر بدرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان.




