٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی لە لایەن سەرۆکی چیکەوە داوەت دەکرێت.. لە هەوڵی ناردنی چەکیشدایە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDO.INFO-  وڵاتی چیک کۆبوونەوەیەکی فراوان دەربارەی دواپێشهاتەکان ساز دەدات و هاوتای سەرۆکی مەغریب و سەرۆکی میسر، سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی)-یش وەک سەرۆکێک لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، لە لایەن سەرۆکی وڵاتی چیکەوە داوەت کراوە.

سەرۆکی دەوڵەتی چیک (میلۆش زیمان) لە میانەی دیمانەیەک لەگەڵ  تەلەڤزیۆنی چیک راگەیاند کە، وڵاتەکەی کۆبوونەوەیەک ساز دەدات سەبارەت بە دواپێشهاتەکان و چەندین سەرکردەی وڵاتان بەشداریی تێدا دەکەن، سەبارەت بە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا ئەوەی خستە روو کە پادشای مەغریب و سەرۆکی وڵاتی میسر و سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مەسعوود بارزانی) بۆ ئەم کۆبوونەوەیە داوەت دەکرێن.

بەپێی زانیارییەکانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتیی دیموکراتی کوردستان، بەرپرسانی کۆماری چیک ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە لە هەوڵی ناردنی چەکن بۆ عێراق و کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی داعش.

هەواڵی پەیوەندیدار