٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە 1-8 تا ئێستا 1322 چەكداری داعش كوژراون

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ تایبەت KDP.INFO-  درەنگانی شەوی ڕابردوو، فڕۆكە جەنگییەكان چیای زەردكیان بۆردوومان كرد کە بە هۆیەوە 24 داعش كوژران و ژمارەیەکیشیان لێ بریندار کراون.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14 ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ بەKDP.INFO ی ڕاگەیاند: "پاش ئەوەی دوێنێ‌ هێزەكانی پێشمەرگە توانییان چەكدارانی داعش لە میحوەری خازر تێك بشكێنن و دوو گوندی سەرەكییان لەو ناوچەیە پێ چۆڵ بكەن، تیرۆریستانی داعش بەرەو چیای زەردك هەڵاتن. درەنگانی شەوی رابردوویش فرۆكە جەنگییەكان هەڵمەتێکیان بۆ ئەو چیایە ئەنجام دا و بە هۆیەوە 24 چەكداری تیرۆریستی داعش كوژران و 6 ئۆتۆمبێلیشیان سوتێنران."

(سەعید مەموزینی) گوتیشی: "لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا چەكدارانی تیرۆریستی داعش لە ئەنجامی شەرەكانیان لەگەل هێزەكانی پێشمەرگە و هەروەها بە هۆی بۆردوومانكردنی فڕۆكە جەنگییەكانەوە واتە لە 1/8 تا ئیستا لە سنووری پارێزگای مووسڵ و دەورووبەری 1322 چەكداری تیرۆرستی داعش كوژراون، چەندان برینداریشیان لە نەخۆشخانەكانی شاری مووسڵ كەوتوون."

(مەموزینی) زیاتر گوتی: "چەكدارانی داعش شكستێكی گەورەیان پێ‌ گەیشتووە لە بەرامبەر هێزەكانی پێشمەرگە و لە بڵندگۆی مزگەوتەكانی مووسڵەوە داوای خوێن بۆ چەكدارانیان دەكەن و خەڵكی مووسڵیش بە زۆر بۆ ناو ڕیزەكانیان دەهێنن لەبەر ئەوەی چەكدارانیان بەرەو نەمان و هەڵاتنن".

نەشوان بەرزنجی  

هەواڵی پەیوەندیدار