(مەسروور بارزانی) بۆ Hard talk ": ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت چه‌كی كاریگه‌ر و پێشكه‌وتووه بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه

هەولێر-KDP.INFO- ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان(مه‌سروور بارزانی)، دوێنی چوارشه‌ممه، راسته‌وخۆ به‌شداری له به‌رنامه‌ی"Hard talk"-ی كه‌ناڵی ئاسمانیی BBC-دا كرد بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندن و ڕووداوه‌كانی كوردستان و عێراق و گوتی: "له راستیدا ئێمه رووبه‌ڕووی ده‌وڵه‌تێكی تیرۆریستی ده‌بینه‌وه نه‌ك ڕێكخراویكی تیرۆریستی، پاش بردنی ئه‌و هه‌موو چه‌ك و تفاقه‌ی سوپای عێراق و سوپای سووریا، بوونه‌ته رێكخراوێكی به‌هێزتر. ئێستا له ڕووی چه‌كی قورسه‌وه ئه‌وان له پێشمه‌رگه باڵاده‌ستترن."
له‌باره‌ی پێداویستییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه بۆ شه‌ڕ دژی داعش و وه‌ستاندن و تێكشكاندیان (مه‌سروور بارزانی) گوتی: "پێویستیی زیاترمان به چه‌كی پێشكه‌وتوو و چه‌كی قورسی زیاتر و چه‌كی كاریگه‌رتره تا بتوانین داعش بوه‌ستێنین و له‌و چه‌كانه كاریگه‌رتر بن كه داعش له چه‌ند مانگی رابردوودا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتوون. هه‌موو ئه‌وه‌ی كه ده‌مانه‌وێت ته‌نیا چه‌كی كاریگه‌رتره، پێویستمان به سه‌رباز و هێزی زه‌وینی نییه، ته‌نیا ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت چه‌كی كاریگه‌ره بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه."
له‌باره‌ی پێشڕه‌وییه‌كانی داعش بۆ هه‌ندێ ناوچه‌ی كوردستان راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "توانیبوویان بگه‌نه 30 كم باشووری هه‌ولێر، به‌ڵام پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتوو بوو له‌وه‌ی پاشه‌كشه‌یان پێ بكات، ئێستا ده‌توانم بڵێم، كه هه‌ولێر زۆر پارێزراوه و ئارامه." هه‌روه‌ها گوتی: "له راستیدا پێشمه‌رگه وه‌ك به‌شێك له سیستمی بەرگریی عێراق، بێبەش كرابوو له هه‌ر جۆره هاوكارییه‌كی سه‌ربازی عێراق، بۆیه مافی خۆمانه كه پڕچه‌ك بكرێین تا بتوانین به‌رگری له‌م به‌شه‌ی كوردستان بكه‌ین."
له‌باره‌ی تێڕوانینی داعش بۆ ئایین و مافی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه (مه‌سروور بارزانی) گوتی: "ئێمه له جیاتی هه‌موو جیهان ئه‌م شه‌ڕه ده‌كه‌ین نه‌ك ته‌نیا بۆ عێراق. داعش رێكخراوێكه هیچ سنوورێك نا ناسێت و باوه‌ڕی به هیچ مافێكی مرۆڤ نییه و رێز و حورمه‌تی بۆ هیچ پێكهاته‌یه‌كی ئایینی، نه‌ته‌وه‌یی نییه."
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی مافی چاره‌نووسەوە گوتی: "مافی چارەنووس بۆ كورد، مافێكی سرووشتییه و خوا به گه‌لی كوردی داوه و له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی پێشهاته‌كانی ئایینده ده‌وه‌ستێ. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا هێشتا كورد بیر له سه‌ربه‌خۆیی ده‌كاته‌وه، پێویسته بڵێم كه هه‌موو كوردێك له دڵی خۆیدا باوه‌ڕی به‌وه هه‌یه و ده‌یه‌وێت مافی چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات و بڕیاری ئه‌وه بدات كه ده‌یه‌وێت چۆن بژێت.
(مه‌سروور بارزانی) باسی له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی داعش و كاریگه‌ری به‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری جیهان كرد و گوتی: "داعش، هه‌زاران تیرۆریستی بیانی له چه‌ندین ناوچه‌ی جیاجیای دنیاوه به لای خۆیدا راكێشاوه. دیاره ئه‌م تیرۆریستانهی‌ش لێره له عێراق نامێننه‌وه و به‌هێزتر ده‌بن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئه‌و وڵاتانه، ئه‌گه‌ر له عێراق سه‌ربكه‌ون ئه‌وا ده‌بنه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌تر بۆ دنیا."
ده‌قی دیداره‌كه لە بەرنامەیHard talk ":
*(مه‌سروور بارزانی) له هه‌ولێره‌وه به‌خێر بێن بۆ Hard talk " چه‌ند جێی سه‌رسوڕمانه، كه داعش به‌مشێوه‌یه پێشڕه‌وی كرد؟
(مەسروور بارزانی): له راستیدا بۆ ئێمه گه‌شه‌ی خێرای داعش له ده‌سپێكی شه‌ڕه‌كانیان له سووریا و په‌ره‌سه‌ندیان بۆ رێكخراوێكی گه‌وره‌تر، جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بوو. ئێستا ده‌توانم پێت بڵێم، كه له راستیدا ئێمه روبه‌ڕووی ده‌وڵه‌تێكی تیرۆریستی ده‌بینه‌وه نه‌ك ته‌نها رێكخراوێكی تیرۆریستی. ئه‌وان ئێستا ژماره‌یان زیاتر بووه و ناوچه‌ی زیاتریان كۆنترۆڵ كردووه و چه‌كی زیاتر و پێشكه‌وتووتریان كه‌وتۆته ده‌ست. شكستهێنانی سوپای سوریا و عێراق ده‌سه‌ڵات و هێزی زیاتری له‌وه پێ به‌خشین كه ئه‌مڕۆ ئێمه رووبه‌ڕووی بووینه‌ته‌وه.
*وه‌ك ئه‌وه‌ی باست كرد، سوپای سووریا و عێراق تووشی شكست بوون، به‌ڵام راستی بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه، كه هێزه‌كانی كوردی، پێشمه‌رگه، به گوته‌ی په‌یامنێری BBC پۆڵ وۆد له مه‌خموور، كه ئێستا رزگارتان كردووه، خه‌ڵك زۆر ده‌ترسێ بگه‌ڕێنه‌وه، چونكه بینیان هێزه‌كانی كوردی به خراپی تێك‌شكاون؟
(مەسروور بارزانی): وه‌ك باسم كرد، ئه‌وان ته‌نها رێكخراوێك بوون، پاش بردنی ئه‌و هه‌موو چه‌ك و تفاقه‌ی سوپای عێراق و سوپای سوریا، بوونه‌ته رێكخراوێكی به‌هێزتر. ئێستا له‌رووی چه‌كی قوڕسه‌وه ئه‌وان له پێشمه‌رگه باڵاده‌ستترن، به‌هۆی جۆری چه‌كه‌كانیانه‌وه كه ده‌ستیان كه‌وتبوو له هه‌ندێ شه‌ڕگه پێشڕه‌ویان كردبوو، تیرۆریستان توانیبوویان ده‌ست به‌سه‌ر هه‌ندێ شار و شارۆچكه‌دا بگرن له ناوچه دووره ده‌سته‌كانی كوردستان، له‌وانه‌ش شنگال. پاش گه‌یشتنیان به‌وێ له چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه‌ی كوردستانه‌وه هێرشه‌كانیان ده‌ست پێكرد و مه‌خموور و گوێڕیان داگیر كرد بوو، به‌ڵام پێشمه‌رگه توانی له شوێنی خۆیان رایانبگرێت و به‌ره‌و دواوه پاشه‌كشه‌یان پێ بكات و به‌شێك له‌و شار‌و شارۆچكانه رزگار بكاته‌وه. ئێستا ئێمه له شه‌ڕێكی به‌رده‌وامداین و له چه‌ندین میحوه‌ر شه‌ڕه‌كان به‌رده‌وامن. ئێمه 1050 كم سنوورمان له‌گه‌ڵ داعش هه‌یه، به‌هۆی ده‌ستگرتنیان به‌سه‌ر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی سوپای عێراق زۆرینه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌یان هێناوه‌ته سه‌ر سنووره‌كانی ئێمه بۆ شه‌ڕی پێشمه‌رگه، كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه پێشمه‌رگه هه‌مان جۆری چه‌كی پێ نییه تا شه‌ڕی ئه‌وانی پێ بكاته‌وه.
* من له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه پرسیارت لێ ده‌كه‌م، به‌ڵام سه‌ره‌تا، هه‌روه‌ك ئاماژه‌تان پێدا له مانگی حوزه‌یرانه‌وه تیرۆریستان سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان تۆماركردووه و ئێستا سێیه‌كی خاكی عێراقیان به ده‌سته‌وه‌یه. ئیوه‌ش وه‌ك راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێم زانیاریی پێویستتان له‌به‌رده‌ست نه‌بووه، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ت پێ كرد، كه جێی سه‌رسوڕمان بوو بۆ ئێوه. ئایا نه‌ده‌بوو زانیاریی پێویستتان له‌به‌رده‌ست بوایه له‌باره‌ی تواناكانی تیرۆریستانه‌وه؟
(مەسروور بارزانی): ئێمه ئاگاداری نیه‌ت و پلانه‌كانیان بووین و زانیاریی باشمان له‌سه‌ر داعش هه‌بوو له‌وكاته‌ی هاتنه باشووری مووسڵ، هه‌ر ئه‌وكات ئێمه حكوومه‌تی عێراقیمان له‌وه ئاگادار كرده‌وه، كه داعش ده‌یه‌وێت بێته ناو مووسڵه‌وه. به‌داخه‌وه به‌غدا وه‌ڵامی بۆ ئه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ی ئێمه نه‌بوو، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ئێمه‌یان نه‌ویست تا ئه‌وكاته‌ی داعش داخڵی مووسڵ بوو. كاتێك داعش هاتنه ناو مووسڵ ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه زیاتر مایه‌ی سه‌رسوڕمان بوو، پێنج فیرقه‌ی سوپای عێراق شوێنه‌كانیان و چه‌كه‌كانیان به‌حێهێشت بۆ تیرۆریستان.
* به‌ڵام ته‌نیا هه‌واڵگری عێراقی له به‌غدا فه‌شه‌لی نه‌هێنا، (سه‌رۆك ئۆباما) له 9ی ئاب گوتی: پێشكه‌وتن و پێشڕه‌وی داعش له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا زۆر زیاتره له‌وه‌ی كه ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عێراق پێشبینیان ده‌كرد، ته‌نانه‌ت هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكاش سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه؟
(مەسروور بارزانی): من ناڵێم ئه‌وه شكسته، به‌ڵام پێموایه هه‌موو لایه‌ك هێزی داعشیان به كه‌متر خەمڵاندبوو. پێموایه ئه‌وه‌ی پێگه و توانای داعشی گۆڕی ئه‌وكاته بوو، كه توانییان له ماوه‌ی كه‌متر له 48 سەعاتدا سه‌رجه‌م باره‌گا و یه‌كه‌كانی سوپای عێراق له‌ناو مووسڵ و ده‌وروبه‌ری نه‌هێڵن. ئه‌وه‌ش توانای زیاتری پێ به‌خشین و هیچ كه‌س پێشبینی ئه‌و پێشڕه‌وییه خێراییه‌ی داعشی له‌وێ نه‌ده‌كرد
ئه‌مه‌ریكا چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و چه‌كی قوڕس ده‌داته ئێوه و فه‌ره‌نسایش ئاماده‌یی نیشان داوه بۆ پێدانی چه‌ك، ئایا ئه‌مه به‌سه، دواتر پێشمه‌رگه یا كورد ده‌توانن عێراق رزگار بكه‌ن؟
(مەسروور بارزانی): هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تا ئێستا به ده‌ستمان گه‌یشتوون به‌س نین. هه‌ندێك ته‌قه‌مه‌نی و چه‌كی سووكمان به ده‌ست گه‌یشتووه، به‌ڵام به‌و جۆره كاریگه‌ر نین، كه ئێمه داوامان كردووه. بۆیه ئێمه هیوادارین چاو به‌م بابه‌ته‌دا بخشێننه‌و و چه‌كی قوڕس و كاریگه‌رتر به پێشمه‌رگه بدرێت تا كاریگه‌رتر بێت له شه‌ڕی داعش و گه‌شبینین به شكست پێهێنانی داعش.
ئێوه ده‌زانن، كه وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا(چاك هیگل) رایگه‌یاند، كه 130 سه‌ربازیان راوێژ پێشكه‌ش به عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی تیرۆریستان، به‌ڵام دووپاتی كرده‌وه، كه له‌مه زیاتر هاوكاری پێشكه‌ش ناكه‌ن، كه‌واته هیچ هێزێكی شه‌ڕكه‌ر نانێرن، ئایا پێتانوایه ئێوه به‌بێ هاوكاری شه‌روانانی ده‌ره‌كی به ته‌نیا ده‌توانن شه‌ڕه‌كه ئه‌نجام بده‌ن، ئێوه له‌وه دڵنیان؟
(مەسروور بارزانی): به‌ڵی، پێموایه تا ئه‌وكاته‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و ئه‌م هێرشه ئاسمانیانه فره‌وانتر بكرێن بۆ لێدانی ئامانجه گرنگه‌كانی داعش و چه‌كی پێویستمان پێ بدرێت، دڵنیام له‌وه‌ی كه ده‌توانین خۆمان ئه‌م كاره ئه‌نجام بده‌ین و پێویستمان به سه‌رباز و هێزی زه‌وینی له هیچ لایه‌كه‌وه نابێت. وه‌كو باسم كرد پێویستمان به سه‌رباز نییه و پێویستمان به پڕچه‌ككردن به چه‌كی قوڕس هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی هێرشه ئاسمانیه‌كان.
بۆچوونێكی دیكه هه‌یه كه ئه‌گه‌ر كورد پڕچه‌ك بكرێ ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندیی لایه‌نه‌كه له عێراق له‌سه‌ر حیسابی لایه‌نێكی دیكه، كاتێك ئه‌م پرسیاره ئاراسته‌ی ئه‌فسه‌ری خانه‌نشینی هه‌واڵگری و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مه‌ریكا(فرێدریك لێیتن) كرا، گوتی: به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی لایه‌نی كوردی ده‌كات، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیداره ئه‌گه‌ر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه نه‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر هه‌ستیار نه‌بین، ئه‌گه‌ری زۆره ببینه هۆكاری پارچه پارچه بوونی عێراق. ئه‌م نیگه‌رانیه‌ش له جێگه‌ی خۆیدایه؟
(مەسروور بارزانی): با لێره‌دا خالێك روون بكه‌مه‌وه. له راستیدا پێشمه‌رگه وه‌ك به‌شێك له سیستمی بەرگریی عێراق، بێبەش كرا له هه‌ر جۆره هاوكارییه‌كی سه‌ربازی عێراق، له لایه‌كی دیكه پێشمه‌رگه ئه‌ركی پاراستنی كوردستانی له‌سه‌رشانه، به‌ڵام كاتێك دێته سه‌ر مافی پڕچه‌ككردن یا ته‌نانه‌ت دابینكردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه حكوومه‌تی عێراق به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و هاوكاریانه‌ی دابین نه‌ده‌كرد. مافی خۆمانه كه پڕچه‌ك بكرێین تا بتوانین به‌رگری له‌م به‌شه‌ی كوردستان بكه‌ین، له راستیشدا بۆ هه‌ر بڕیارێكی سیاسیی كوردستان وه‌ری گرتبێت یان بیه‌وێت وه‌ری بگرێت، به هیچ شێوه‌یه‌ك هێزی سه‌ربازی به‌كار ناهێنێت بۆ به‌هێزكردنی ئه‌و بڕیاره.
له‌پێناو كێدا شه‌ڕ ده‌كه‌ن، بۆ پاراستنی ئه‌و شه‌ش ملیۆن و نیو كه‌سه‌یه، كه له هه‌رێم ده‌ژین یا بۆ به‌رگریكردنه له هه‌موو عێراق دژی تیرۆریستان، كامه‌یانه؟
(مەسروور بارزانی): ئێمه له جیاتی هه‌موو جیهان ئه‌م شه‌ڕه ده‌كه‌ین نه‌ك ته‌نها بۆ عێراق. داعش رێكخراوێكه هیچ سنوورێك نا ناسێت و باوه‌ڕی به هیچ مافێكی مرۆڤ نییه و رێز و حورمه‌تی بۆ هیچ پێكهاته‌یه‌كی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی نییه. ئێستایش ئێمه له كوردستان 2/1 ملیۆن ئاواره‌مان هه‌یه، نزیكه‌ی 250 هه‌زار په‌نابه‌ری سوریمان هه‌یه، زیاتر له هه‌زار په‌نابه‌ری مه‌سیحیمان هه‌یه، كه له شوێنه‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه رایان كردووه و هاتوونه‌ته كوردستان و ده‌یان هه‌زار ئاواره‌ی دیكه‌ی عه‌ره‌بی سوننه و خه‌ڵكی دیكه‌ش په‌نایان بۆ كوردستان هێناوه. هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكانه هاتوونه‌ته كوردستان تا هه‌ست به ئارامی و پارێزراوی بكه‌ن، ئه‌رك و به‌رپرسیارەتیی سه‌رشانی ئێمه‌یه هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكانه بپارێزین و هه‌رێمی كوردستان بپارێزین و به‌شدار بین له هێنانه‌ئارای دۆخێكی باشتر بۆ عێراق. وه‌ك باسم كرد ئه‌مه شه‌ڕێكه ئێمه له‌جیاتی هه‌موو ناوچه‌كه و دنیا ئه‌نجامی ده‌ده‌ین.
ئایا بۆ هه‌موو عێراقه؟
(مەسروور بارزانی): به‌ڵی بۆ هه‌موو عێراق.
ئێستا، كورد ناڕه‌زایی خۆی له‌به‌رامبه‌ر (مالیكی) نه‌شاردووەته‌وه و زۆر به روونی ده‌ریخستووه، له روانگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییش (نووری مالیكی) هۆكاری ناكۆكییه‌كانه، ئێستا سه‌رۆككۆماری نوێی عێراق (فوئاد مه‌عسوم)، كه كورده كه‌سێكی نوێی له هاوپه‌یمانی مالیكی حه‌یده‌ر عه‌بادی راسپاردووه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت. ئایا ئێوه به ته‌واوه‌تی پێشوازی لێده‌كه‌ن، ئایا ئێوه وه‌كو كورد ده‌توانن له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌سه كار بكه‌ن؟
(مەسروور بارزانی): هیوادارم ئه‌مه گۆڕانێكی پۆزه‌تیڤ بێت له عێراقدا. هیچ گرفتێكی شه‌خسی له نێوان به‌غدا و كوردستان یا له نێوان هیچ كه‌سێكدا نییه. كێشه‌كه له‌ناوخودی سیسته‌مدایه له عێراق. ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌وه بكه‌ین كه له رابردوودا روویدا له عێراق سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو ده‌ستووری جێبه‌جێ نه‌كرد و زیاتر له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی تاكه كه‌سی خۆیه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ مادده ده‌ستوورییه‌كان ده‌كرد.
ه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه بۆ كورد زۆر گرنگ بوون، له‌وانه جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 له سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كان و پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه و ناردنی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و یاسای نه‌وت و گاز، هه‌موو ئه‌م خاڵانه به هه‌ڵواسراوی مانه‌وه و ئه‌م مادده ده‌ستووریانه جیبه‌جێ نه‌كران. ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر. بۆیه له راستیدا كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ شه‌خس نییه، له‌گه‌ڵ سیسته‌مه.
هیوادارین سیسته‌مێكی جیاوازتر له به‌غدا په‌یڕه‌و بكرێت و باوه‌ڕی به شه‌راكه‌ت هه‌بێت و هه‌موو پێكهاته‌كان له‌ناو حكوومه‌تی نوێ بن، به شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك سونیه‌كان وه‌ده‌رنرابوون و كورد په‌راوێز خرابوون. بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ به پلان و به‌رنامه‌ی نوێ و ئه‌جێندای نوێ هه‌موو پێكهاته‌كانی وڵات له‌خۆ بگرێت و هاوپشكی له ده‌سه‌ڵاتی قبوڵ بكات و پابه‌ند بێت به ده‌ستوور، پێموایه ئاینده‌یه‌كی باشتر بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دێته‌دی.
ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كورد له هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له سه‌ربه‌خۆیی نه‌كاته‌وه؟
(مەسروور بارزانی): مافی چاره‌نووس بۆ كورد، مافێكی سرووشتییه و خوا به گه‌لی كوردی داوه و له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پێشهاته‌كانی ئاینده ده‌وه‌ستێ. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا هێشتا كورد بیر له سه‌ربه‌خۆیی ده‌كاته‌وه، پێویسته بڵێم، كه هه‌موو كوردێك له دڵی خۆیدا باوه‌ڕی به‌وه هه‌یه و ده‌یه‌وێت مافی چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات و بڕیاری ئه‌وه بدات، كه ده‌یه‌وێت چۆن بژێت.
مافی چاره‌نووس، ئۆتۆنۆمی زۆر جیاوازن له سه‌ربه‌خۆیی ته‌واو، تۆ وه‌ك كوڕی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان(مەسعوود بارزانی)، كه زۆر داوای لێكراوه به‌شداری له حكوومه‌تی بنكه‌فره‌واندا بكات، هه‌روه‌ك مانگی ته‌مموز جۆن كیری داوای لێ‌كرد بوو، باوكت وه‌لامی دابوه‌وه، دوای پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی عێراق گه‌لی كوردستان ده‌ستبه‌رداری ئه‌م ده‌رفه‌ته نابێت، ده‌بێ گه‌لی كوردستان ئێستا بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات. به بۆچوونی تۆ، باوكت یا تۆ ده‌تانه‌وێ له‌گه‌ڵ عێراقدا بمێننه‌وه یا به‌ته‌واوه‌تی له عێراق جیاببنه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نن؟
(مەسروور بارزانی): با سه‌یری راستییه‌كان بكه‌ین، ئێمه له وڵاتێكداین، كه حكوومه‌تی عێراق كۆنترۆڵی هه‌موو وڵات ناكات. ئێستا ئێمه له‌گه‌ڵ داعش دراوسێین نه‌ك له‌گه‌ڵ به‌غدا. 1050 كم سنوورمان له‌گه‌ڵ داعش هه‌یه، ئێستا ته‌نگژه و ئاڵۆزی شیعه و سونه‌یه. حكوومه‌تی نوێی عێراق هێشتا پێك نه‌هاتووه بۆیه ده‌بێ چاوه‌ڕێ بین، كه دۆخه‌كه چۆن به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی باشتر ده‌ڕوات.
ئێمه رازی بووین به‌وه‌ی به‌شێك بین له‌م وڵا‌ته، كه ده‌بێت به گوێره‌ی ده‌ستوور وڵاتێكی فیدراڵی و فره‌یی بێـت. ئه‌گه‌ر ئه‌م وڵا‌ته بۆ هه‌مووان بێت و هه‌موو لایه‌ك هه‌ست به ئارامی و سه‌قامگیری و ئاسایش بكات و ته‌نگژه و كێشه‌ی نێوان سونه و شیعه نه‌بێ، ئێمه وه‌كو كورد به هیچ شێوه‌یه‌ك نابینه به‌شێك له كێشه‌كان، ئه‌وه كورد نییه عێراقی پارچه پارچه كرد بێت، به‌ڵكو ئه‌م وڵا‌ته له‌رووی عه‌مه‌لییه‌وه دابه‌ش بووه بۆ سێ پارچه. ئه‌ركی تایبه‌تی كوردستانه، كه هاووڵاتیانی خۆی و سنووری خۆی بپارێزێت، بزانین له ئاینده چۆن ده‌بێت، ده‌بێ چاوه‌ڕێ بین، ئایا به‌غدا ده‌خوازێ سه‌ركه‌وتوو بێت له‌وه‌ی كورد و سوننه له حكوومه‌تی ئاینده له خۆبگرێ. ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا كورد ناتوانێ قبوڵی ئه‌وه بكات، كه داعش له‌م وڵاته‌دا هاوبه‌ش بێت و ئه‌وكات كورد بڕیاری پێویست ده‌دات، كه چۆن خه‌ڵك و خاكی كوردستان بپارێزێت.
هه‌روه‌ك باست كرد، به‌غدا و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی عێراق پێویسته عێراقێكی یه‌كگرتوو و سه‌رنجڕاكێش دروست بكه‌ن، به‌ڵام راستی بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه، ئێوه له‌ناو هه‌رێمدا چه‌ندین كارتان به سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام داوه، وه‌كو پرسی نه‌وت. چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن نه‌وت به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به وڵاتانی دیكه بفرۆشن له رێگه‌ی بۆری توركیاوه و چه‌ندین گرێبه‌ستتان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا و بازرگانه‌كاندا ئیمزا كردووه. ئه‌مه‌ریكا گوشار له ئێوه ده‌كات، كه ئه‌م كاره نه‌كه‌ن و گوشار له كۆمپانیاكان ده‌كات، كه راسته‌وخۆ نه‌وت له ئێوه نه‌كڕن و ئه‌م كاره به رێگای به‌غدا ئه‌نجام بده‌ن؟
(مەسروور بارزانی): هه‌رێمی كوردستان هیچ شتێكی له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوور نه‌كردووه، له ده‌ستووردا به‌روونی هاتووه، كه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌وت و گاز ده‌كرێت، كێڵگه نه‌وتییه كۆنه‌كان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌كان ئیداره ده‌كرێت، هه‌موو كێڵگه نوێیه‌كان له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێم كۆنترۆڵ و ئیداره ده‌كرێن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی. حكوومه‌تی فیدراڵ ئاماده نه‌بوو بێته پێشه‌وه له‌گه‌ڵمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفتانه.
ده‌مه‌وێ ئاماژه به‌وه‌ش بكه‌م تا ئێستا عێراق هیچ یاسایه‌كی نییه تا بگوترێ كوردستان كاری یاسایی ئه‌نجام داوه یا نا. تا ئێستا یاسا كۆنه‌كانی رژێمی پێشووتر له عێراق له‌مڕووه‌وه كاریان پێ ده‌كرێت. عێراق هیچ یاسایه‌كی نییه تا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆمه‌تبار بكات به‌وه‌ی كاری نایاسایی كرد بێت. به گوێره‌ی ده‌ستوور هه‌ر كارێك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی دابێت له‌گه‌ڵ هێڵه گشتییه‌كانی ده‌ستوور یه‌كیان گرتۆته‌وه.
له رووی ئاساییش و كاری پێشمه‌رگه‌وه هه‌ر شتێك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی دابێت به گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌وه بووه كه له ده‌ستووردا هاتوون. به‌داخه‌وه هه‌موو ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی ئێمه له كوردستان به‌ده‌ستمان هێناون نه‌بوونه مایه‌ی ئه‌وه‌ی به‌غدا پشتیوانی كوردستان بكات. له راستیدا ده‌یانویست كوردستان له جێگه‌ی خۆی بمێنێ، چونكه ئه‌وان نه‌یانده‌توانی وه‌كو كوردستان سه‌ركه‌وتووبن.
هه‌روه‌ك ده‌زانن، كه راستی ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه، كه گه‌وره‌ترین پشتگیری ئێوه- گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی ئێوه وڵا‌ته یه‌كگرتووه‌كانه و به روونی پێداگیری له مانه‌وه‌تان ده‌كات له‌ناو عێراقێكی یه‌كگرتوودا، بۆ نموونه 24ی ته‌مموز یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری برێت ماككۆرك گوتی: باشترین رێگه بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه كه له‌ناو چوارچوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا بمێنێته‌وه؟
(مەسروور بارزانی): له ده‌ستووردا به‌روونی هاتووه، كه جێبه‌جی كردنی ئه‌م ده‌ستووره زامنی یه‌كگرتوویی وڵا‌ته، رێز له ده‌ستوور نه‌گیراوه و وه‌كو خۆی جێبه‌جێ نه‌كراوه. بۆیه كوردستان مافی خۆیه‌تی هه‌ر بڕیارێكی پێویست بدات، كه بۆ خه‌ڵكی كوردستان گونجاو بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئێستا چوینه قۆناغی باشی چاره‌سه‌رییه تیۆرییه‌كان بۆ كێشه‌كانی عێراق. چه‌ندین كێشه‌ی جددی هه‌ن، كه ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێن و بڕیاری ئازایانه ده‌ربكرێت، متمانه له‌نێوان پێكهاته جیاجیاكان نه‌ماوه و باوه‌ڕیان به یه‌كتر نییه و هه‌موو لایه‌ك له لایه‌نه‌كه‌ی دیكه ده‌ترسێت به‌وه‌ی په‌راوێزی بخات یا تۆڵه‌ی لێ بكاته‌وه. بۆیه هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت چاره‌سه‌ری یه‌كجاری بۆ عێراق بدۆزێته‌وه، ده‌بێت به جیددی له‌گه‌ڵ هه‌موو پێكهاته‌كان سوننه و كورد و شیعه قسه بكه‌ن تا بزانرێت خاڵی هاوبه‌ش و شێوه‌ی پێكه‌وه‌ژیانێكی مورتاح له‌گه‌ڵ یه‌كدی چۆنه. ئیدی ئه‌م شێوه پێكه‌وه‌ژیانه له‌سه‌ر بنه‌مای فیدراڵی ته‌واو یا كۆنفیدراڵی یا جیابوونه‌وه‌ی ته‌واو بێت. هه‌ر جۆره چاره‌سه‌ریه‌كی تیۆری نابێته هۆی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه زیاتر ئاڵۆزی ده‌كه‌ن.
ئێستا هه‌موو ئه‌و كێشانه‌تان له‌ناو عێراقدا هه‌یه، به‌ڵام له هه‌مووی گرنگتر ته‌نگژه‌ی مرۆییه، هه‌ر وه‌ك باستان كرد ئێوه په‌نای خه‌ڵكێكی زۆرتان داوه، كه به‌هۆی توندوتیژی و چه‌وساندنه‌وه‌ی تیرۆریستانه‌وه ئاواره بوونه، ئێوه سه‌رچاوه‌ی كه‌متان هه‌یه بۆ هاوكاری كردنیان، گوێمان له چیرۆكی كاره‌ساتبار بووه به‌تایبه‌ت ئه‌و ئێزدیانه‌ی كه له‌به‌ر توندوتیژی و تیرۆر هه‌ڵاتوون، ده‌توانی چی بڵێی له‌باره‌ی ته‌نگژه‌ی ئه‌و هه‌زاران كه‌سه‌ی له‌سه‌ر چیاكه گه‌مارۆدراون؟
(مەسروور بارزانی): هه‌زاران له‌و خێزانانه‌ی توانیویانه له ده‌ست تیرۆریستان هه‌ڵبێن گه‌یشتوونه‌ته سه‌ر چیاكه و له لایه‌ن چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی پێشمه‌رگه ده‌پارێزرێن، كه له ناوچه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه مابوونه‌وه. له راستیدا پێشمه‌رگه توانیبووی تیرۆریستانی داعش بوه‌ستێنێ به‌وه‌ی به دوای خه‌ڵكه‌كه له‌سه‌ر چیادا نه‌بن. هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه گرفتی نه‌بوونی خۆراك و ئاویان هه‌بوو، سوپاس بۆ ئه‌مه‌ریكا كه پێداویستی خۆراك و ئاویان گه‌یانده ئه‌و خه‌ڵكه، دواتریش به‌ریتانیا به هه‌مان شێوه له‌م هاوكارییه‌دا به‌شداربوون. هه‌ندێ له وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وڕووپاش به‌شداربوون له گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان بۆ سه‌ر چیای شنگال، گرفته‌كه ته‌نها ئه‌وه نییه، كه خه‌ڵكێكی زۆر له‌سه‌ر چیاكه‌ن، به‌لكو چه‌ند شارۆچكه و گوندێكی ده‌وروبه‌ری شنگال ماون و له لایه‌ن داعشه‌وه چوارده‌وریان گیراوه و هه‌ڕه‌شه‌ی جددی له‌ناوبردنیان لێ ده‌كرێت.
ئێستا پێویستیه‌كی یه‌كجار زۆر هه‌یه تا هاوكاری مرۆیی بگه‌یه‌نرێته ئه‌و خه‌ڵكه و بۆ ناوچه‌یه‌كی ئارامتر بگوازرێنه‌وه، پێویسته هێرشه ئاسمانیه‌كان و كرده‌وه‌ی سه‌ربازی زیاتر دژ به داعش ئه‌نجام بدرێت، كه له شارۆچكه و گونده‌كانی سنووری شنگالن.
له راستیدا له شارۆچكه و گونده‌كانی نزیك مووسڵ هه‌زاران خێزانی مه‌سیحی په‌نایان بۆ كوردستان هێناوه تاوه‌كو له ژیانێكی ئارامتر و پارێزراوتر بژین. بۆیه به‌رپرسیارێتی سه‌رشانمانه هێنده‌ی پێمان ده‌كرێت داعش بوه‌ستێنین، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه پێویستیمان به هاوكاری مرۆیی هه‌یه بۆ ئه‌م په‌نابه‌رانه و پێویستیمان به هاوكاری سه‌ربازی هه‌یه تا نه‌هێڵین داعش پێشڕه‌وی زیاتر بكات.
دوایین پرسیار و به كورتی، پرسی داعش، ته‌نگژه‌ی سیاسی له به‌غدا و ته‌نگژه‌ی مرۆیی، ئه‌و عێراقه‌ی، كه هه‌موومان ده‌یناسین ده‌توانێت بمێنێته‌وه؟
(مەسروور بارزانی): هیوادارم به جۆرێك له جۆره‌كان بمێنێته‌وه، چونكه هه‌ر جۆره شكستێك له‌سه‌ر ده‌ستی داعش له عێراق كاره‌ساتی گه‌وره به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێ و گرفت و كێشه‌ی گه‌وره‌تر بۆ ناوچه‌كه و جیهان دروست ده‌كات.
داعش رێكخراوێكی تیرۆریستیه، كه هه‌زاران تیرۆریستی بیانی به‌لای خۆیدا راكێشاوه له چه‌ندین ناوچه‌ی جیاجیای دنیاوه. دیاره ئه‌م تیرۆریستانه‌ش لێره له عێراق نامێننه‌وه و به‌هێزتر ده‌بن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئه‌و وڵاتانه، ئه‌گه‌ر له عێراق سه‌ربكه‌ون ئه‌وا ده‌بنه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌تر بۆ دنیا
(مەسروور بارزانی) له هه‌ولێره‌وه زۆر سوپاس بۆ به‌شداریكردنتان له به‌رنامه‌ی Hard talk




