٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە خازر شەڕ بەردەوامە.. داعش زیانی زۆرە و دوو تەرمیان کەوتوونەتە دەست پێشمەرگە

سەرچاوە: KDP.info

خازر-تایبەت KDP.INFO-  فەرمادەیەکی ھێزی پێشمەرگە گوتی، ئێوارەی ئەمڕۆ لە میحوەری خازر لە گوندی حەسار، شەڕ لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و چەکدارادانی داعشدا دەستی پێ کردەوە و توانییان ژمارەیەک چەکدار بکوژن، کە دوو تەرمیان کەوتووەتە دەست ھێزەکانی پێشمەرگە.

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازر(سەید ھەژار) بە kdp.infoی راگەیاند: "دوای ئەوەی ئەمڕۆ توانییان ھێرش بکەنە سەر چەکدارانی داعش و تاوەکو چیای زەردک پێشڕەوی بکەن و دەست بەسەر چەند گوندێکدا بگرن، ئێوارەی ئەمڕۆ جارێکی دیکە شەڕ لە گوندی حەسار دەستی پێ کردەوە و توانییان ژمارەیەک چەکدار بکوژن و دوو تەرمیش کەوتووەتە دەست ھێزەکانی پێشمەرگە."

(سەید ھەژار)زیاتر گوتی: "جگە لە کوژراوەکان، دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێک و دۆشکەیەکی چەکداراندا گرتووە."

ئەوەشی خستەڕوو، "ھەر ئێوارەی ئەمڕۆ، فرۆکە جەنگییەکان بناری چیای زەردکیان بۆردوومان کرد، بەڵام هێشتا زیانەکان نەزانراون"، ئەو فەرماندەیەی ھێزی پێشمەرگە روونیشی کردەوە، هشیتا شەڕ لەو ناوچەیە بەردەوامە.

 

بڵندئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار