٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زێباری: کوردستان دوانموونەی زیندووی سەرکەوتنی عێراقە.. مالیکی درک بە گەورەیی مەترسیی داعش ناکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  وەزیری دەرەوەی عێراق(هۆشیار زێباری)، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەر(نووری مالیکی) دەداتە بەر ڕەخنە و دەڵێ، ئەو(مالیکی) درک بە قەبارەی ئەو مەترسییەی بەسەر عێراقەوەیە ناکات. گوتیشی، هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا، بۆ بەرگرتن بە هێرشی داعش و دەستبەسەرداگرتنەوەی ناوچەگەلێکی باشووری هەولێر یەکلاکەرەوە بوو. دەشڵیت، کوردستان پاش دەستتێوەردانی ئەمەریکا لە عێراق و لادانی (سەددام حوسێن)، دوانموونەی زیندووی سەرکەوتنی عێراقە، هەر لەبەر ئەوەیشە داعش هێرشی دەکاتە سەر.

لە دیمانەیەکی کەناڵی سی ئێن ئێندا، دەربارەی دۆخی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "بە تەواوی و لە ڕووی دەروونی و سەربازییەوە گۆڕاوە، ئەمەیش پاش بڕیاری سەرۆکی ئەمەریکا ەب وەشاندنی گورزی سەربازی دێت لە داعش"، زیاتر گوتی، "هێزەکانی پێشمەرگە ەبریان بە هیرشەکانی داعش گرت و چووە قۆناێکی دیکەوە کە هێرشبردن بوو، پلانیش هەیە بۆ پاککردنەوەی چەند ناوچەیەکی دیکە لە چەکداران، لە نەینەوا و شاخی شنگال و شوێنگەلی دی، ئەەم هەمووی بە هۆی هاوکاریی ئەمەریکاوەیە و سوپاسی دەکەین."

(زێباری) هەروەها دەڵی، "هەزاران کەسمان ڕزگار کردوون، بەڵام هێشتا خەڵکێکی زۆر لە شاخی شنگال ماون کە داعش هەڕەشەیان لێ دەکات، پێم وایە کە هێشتا مەترسی ماوە و کۆتایی نەهاتووە، ڕێکخراوی داعش ەب ەبرفراوانی لە هەوڵی کوشتن دایە و مەترسیێکی گەورەیە، ئایدیۆلۆژیایەکی هەیە کە وابەستەی ڕقلێبوونەوەیە، هەوڵ دەدات تاکتیکەکانی بگۆڕێ و شەڕ لە شوێنێکەوە بۆ جێگەیەکی دی بگوێزێتەوە، چەکی پێشکەوتوو و بە کار دەهێنێ و ەب خێرایی دەجووڵێتەوە."

دەربارەی ئەو داواکارییانەیشی کە کورد لە ڕووی سیاسی و سەربازییەوە لە ئەمەریاکی هەیە، (زێباری) گوتی، "ڕەنگە پشتیوانیی ئاسمانی یەکلاکەرەوە بێ، بەڵام دەبێ لەسەر ئەرز ئەم جەنگە یەکلا بکرێتەوە، دەبێ لە خەڵکی مەدەنی دوور بخرێنەوە و وەدەربنرێن، هاوکات هەندێ تاکتیکی جیاواز بە کار بهێرێن لەگەڵ چەکی پێشکەوتوو و تانک و زریپۆش، لەەبر ئەوە پێشمەرگە پێویستیی بەپەلەی بە چەک و شارەزا هەیە، چونکە مەترسی تا دێ زیاد دەبێ."

دەربارەی پێداگریی (مالیکی) لە مانەوەی لە دەستەڵات، ئەمە سەرباری داڕووخانی سەربازیی سوپا و لەدەستدانی ناوچەیەکی فراوانی وڵات و دەرچوونی لەدەست حکوومەتی عێراق، (هۆشیار زێباری) دەڵێ، "بە داخەوە، (مالیکی) و هەندێ لە کاربەدەستانی، درک بە قەبارەی ئەو مەترسییە و ئەو ئاراستە مەترسیدارە ناکەن کە بێ حکوومەتێکی هاوبەش کە توانای بەرەوڕووبوونەوەی هەبێ لەوەی ڕوو دەدات، تا دۆخەکە لە داڕمانی تەواو ڕزگار بکەن."

(زێباری) هاوکات گوتی، "کوردستان گوڵستانێک بوو لە سەقامگیری لە دەشتی عێراق، گەشەی دەکرد و دەبوژایەوە، ئازادییەکان و دیموکراسییەت تێیدا گەشەی دەکرد و وەبەرهێنانێکی زۆر و گەورەی تێدا بوو، لەبەر ئەوە گرینگە بەرگری لە کوردستان بکەین، پاش دەستتێوەردانی ئەمەریکا لە عێراق و لادانی (سەددام حوسێن)، دوانموونەی زیندووی سەرکەوتنی عێراقە، هەر لەبەر ئەوەیشە داعش هێرشی دەکاتە سەر."

زریان زیاد 

هەواڵی پەیوەندیدار