(مه‌سروور بارزانی) هۆشداری گه‌ڕانه‌وه‌ی تیرۆریسته جیهادییه‌كان ده‌داته به‌ریتانیا

هەولێر-KDP.INFO- ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان(مه‌سروور بارزانی) له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "The Time" كه له ژماره 71274 ی رۆژی 13/8/2014دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، هۆشداریی رێگه‌نه‌گرتن له پێشڕه‌ویكردنی داعش ده‌دات و ئاماژه به هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی تیرۆریسته به‌ریتانیایی و بیانییه‌كان بۆ وڵاته‌كانیان ده‌كات، كه سه‌رنه‌كه‌وتن له وه‌ستاندنی رێكخراوه توندڕۆكاندا، به مانای گه‌ڕانه‌وه‌ی جیهادییه به‌ریتانیاییه‌كان بۆ وڵات دێت به مه‌به‌ستی نانه‌وه‌ی ئاژاوه و كاولكاری.
جێی باسه به‌پێی رۆژنامه‌كه، ئه‌مشه‌و دێیڤد كامیرۆن بۆ گوێگرتن له داواكاریی كه‌سایه‌تییه باڵاكانی هه‌ر سێ پارتییه‌كه سه‌باره‌ت به بانگهێشتنی په‌رله‌مان له پشووی خۆی له پورتوگال ده‌گه‌ڕێته‌وه.
(مه‌سروور بارزانی) گوتی: "ئه‌و جیهادییه به‌ریتانیایی و بیانیانه‌ی تیرۆر له وڵاته‌كه‌ی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵات بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی توندوتیژی، ئه‌گه‌ر به‌ریتانیا شه‌ڕیان نه‌كات."
رۆژنامه‌كه نووسویەتی: "به‌ڵگه‌ی به‌شداریكردنی هاووڵاتیانی به‌ریتانیایی له هێرشه خوێناوییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دژ به مه‌سیحی و كه‌مینه ئایینییه‌كانی دیكه هه‌یه، كه بووه‌تە هۆی دروستكردنی مه‌ترسیی جینۆساید."
هه‌روه‌ها (مه‌سروور بارزانی) گوتی: "من بڕوای تەواو ڕەهام له‌و هه‌موو زانیاریانه‌ی ئێمه كۆمان كردوونه‌ته‌وه هەیە، كه ژماره‌یه‌كی باشیان چه‌كداری بیانین، سه‌دانیان هەن ئه‌گه‌ر هه‌زاران چه‌كداری بیانی نه‌بن."
(مه‌سروور بارزانی) گوتی:"ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا سه‌رنجی جیهادییه‌كانی بۆ خۆی راكێشاوه، ئه‌وانه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له به‌نداوی گه‌وره له باكوری شاری مووسڵ و خۆیان ته‌قانده‌وه، هاووڵاتی ئه‌ڵمانی‌ایی و چه‌كداری لیبیایی و كه‌سێكی دیكه بوو، كه ره‌گه‌زنامه‌كه‌ی ناسراو نییه."
رۆژنامه‌كه ده‌نووسێ: "به‌رپرسانی ئاساییش له به‌ریتانیا ده‌ڵێن نزیكه‌ی 500 به‌ریتانیایی سه‌ردانی سووریایان كردووه، كه هاوسنووری عێراقه بۆ به‌شداریكردن له شه‌ڕی ناوخۆ دژی (سه‌رۆك به‌شار)، زۆرێك له‌وانه په‌یوه‌ندییان به ده‌وڵه‌تی ئیسلامییەوە كردووه، كه نزیكه‌ی سێیه‌كی وڵاته‌كه‌ی كۆنترۆڵ كردووه و له‌م مانگانه‌ی دواییدا چوونه‌ته عێراق و له مانگی حوزه‌یرانه‌وه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكووریان داگیر كردووه."
شایه‌نی باسه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری به‌ریتانیاییه‌كان هه‌ست به مه‌ترسییه‌كانی "تیرۆریزمی ئیسلامی" ده‌كه‌ن، به‌پێی راپرسیێکی youGov بۆ The Time" پشتیوانیێكی میللی بۆ به‌شداریكردنی به‌ریتانیا له گورزه ئاسمانییه‌كانی دژ به ملیشیاكان له باكووری عێراقدا هه‌یه، هه‌روه‌ها له هه‌ر 10 كه‌سدا 8 كه‌س پێیانوایه ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ناوخۆ ده‌سه‌پێنێ و %40 ده‌یانه‌وێ حكوومه‌ت بۆمببارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی "داعش" بكات، كه به‌شێكی زۆری سووریا و عێراقی داگیر كردووه.




