٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەڕەنسا، ئەمڕۆ چەک ڕەوانە دەکات.. فڕگەیەکی سەربازی لە ھەولێر دروست دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت KDP.INFO-  وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەینێت، چەکی فەڕەنسا ئەمڕۆ دەگات و ئەو ڕاوێژکارە سەربازییە ئەمەریکاییانەی ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستانیش، دەمینێنەوە و وەهایش بڕیارە فڕگەیەکی سەربازییش لە ھەولێر دورست بکەن.

بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (عەمید ھەڵگورد حیکمەت) بە kdp.infoی راگەیاند: "ئەمەریکا لە چوارچێوەی پرۆسەی ھاوکاریکردنی ھەرێمی کوردستان، 130راوێژکاری سەربازی ڕەوانەی ھەرێمی کوردستانی کردووە و سەرەتایش کاری ئەوان ڕزگارکردنی ئاوارەکانی چیای شنگالە و دواتر دێنە ھەولێر و دەمینێنەوە و ناگەڕێنەوە بۆ ئەمەریکا، وەهایش بڕیارە فڕۆکەخانەیەکی سەربازییش لە ھەولێر دروست بکرێت"، بەڵام ئاماژەی بە وادەی دروستکردنی ئەو فڕۆکەخانەیە نەکرد.

 (عەمید ھەڵگورد حیکمەت) زیاتر گوتی، "زۆروڵات ئامادەییی خۆیان نیشان داوە بۆ ھاوکاریکردنی ھەرێمی کوردستان لە ڕووی دابینکردن چەک و ھاوکاریی مرۆییەوە، بەڵام لەئێستادا تەنیا چەکی ئەمەریکیایی گەیشتووەتە ھەرێمی کوردستان و لەگەڵ ھەندێک چەکی کەمی عێراقیدا."

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاند: "وڵاتی فەڕەنسایش ئامادەییی خۆی نیشان داوە بۆ ناردنی چەک بۆ ھەرێمی کوردستان و بڕیارە ئەمڕۆ چەکی ئەوان بگات."

بڵندئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار