٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خازر..ھێزی پێشمەرگە دوو گوندی دیکەی لە چەکدارانی داعش پاک کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

خازر-تایبەت KDP.INFO-  قایمقامی قەزای بەردەڕەش لە میحوەری خازر ڕایگەیاند، شەڕ لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و چەکدارانی داعش دەستی پێ کردووەتەوە و دوو گوند لە تیرۆریستان پاک کراوەتەوە.

 قایمقامی قەزای بەردەڕەش لە میحوەری خازر کە ئێستا لە ریزەکانی پێشمەرگەیە(شێخ سەردار یەحیا) بە kdp.infoی راگەیاند: "ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازر دەستی بە ھێرشکردن کردووە و لە پێشڕەویدایە و، تا ئێستایش ھەر یەکە لە گوندەکانی حەسار و قەسرۆکی پاک کردوونەتەوە و لەلایەن ھێزەکانی پێشمەرگەوە کۆنترۆڵ کراون."

(شێخ سەردار یەحیا) گوتیشی: "لەئێستادا شەڕەکە بەردەوامە و گورزێکی کوشندەیان لە داعش داوە و، ھەڵاتوون و زیانێکی زۆریان پێ گەیشتووە."

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار